سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان له واشنتن ئاشكرایانكردووه كه "برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژی داعش، له هه‌وڵه‌كانی بۆ رازیكردنی سه‌ركرده‌كانی كورد بۆ دواخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه بڕیاره له 25/9/2017 ئه‌نجام بدرێت شكستیهیناوه".
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "ده‌ركردنی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی رۆژی هه‌ینی پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد، به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه برێت مه‌كگۆرگ نه‌یتوانیوه سه‌ركرده‌كانی كورد به دواخستنی ریفراندۆم رازیبكات و له هه‌وڵه‌كانی شكستیهێناوه".
هه‌ر بۆیه كۆشكی سپی داوایكردووه هه‌رێمی كوردستان پلانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دوابخات، چونكه به بۆچوونی ئه‌وان (ده‌بێته هۆی درووستبوونی له‌مپه‌ر له به‌رده‌م شه‌ڕی دژی داعشدا).
ھەروەھا لە بەیاننامەكەدا ھاتووە، ئەمریكا داوا لە ھەرێمی كوردستان دەكات بۆ چارەسەکردنی کێشەکان دەست بە دیالۆگی جددی لەگەڵ بەغدا بکات و ئه‌مریكاش ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه هاوكاری هه‌ردوولا بكات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گفتوگۆیانه
به‌ڵام مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی هه‌ینی پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له شارۆچكه‌ی ئامێدی كه بۆ پاڵپشتیكردنی ریفراندۆم سازكرابوو گووتی: "به هیچ شێوه‌یه‌ك ریفراندۆم دواناخه‌ین و مادام ئه‌وانه‌ی داوای دواخستنی ده‌كه‌ن رێز له پره‌نسیپه‌كانیان ناگرن و ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی مافی مرۆڤ و دیموكراسیه‌ت ده‌كه‌ن ریز له قوربانیانی خه‌ڵكی كوردستان ناگرن، ئێمه‌یش له رۆژی دیاریكراودا ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین و حیساب بۆ قسه‌ی هیچ كه‌سێك ناكه‌ین".
هه‌روه‌ها گووتی: "تا ئیستا ئه‌و به‌دیله نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان تا ریفراندۆم دوابخه‌ین و داوای له خه‌ڵكی كوردستان كرد، گوێ به قسه و لێدوانی میدیاكان نه‌ده‌ن و له رۆژی 25/9/2017 بچنه سه‌ر سندوقه‌كان".
له ئه‌مریكا تا ئێستا هه‌ڵوێستێكی روون و یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر ریفراندۆم نییه، چونكه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو "ئه‌وان ئاگاداری گفتوگۆكانی نیوان مه‌كگۆرك و سه‌ركرده‌كانی كورد نیین".
له هه‌مانكادا هێربه‌رت مه‌كماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه بڕیاره له‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت، پێویسته چاوه‌ڕوانبین بزانین چی رووده‌دات. به‌ڵام ئێمه وایده‌بینێن له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و گه‌لی عێراقدایه له عێراقێكی یه‌كگرتوودا بمێننه‌وه، ئێستا كاتی دابه‌شكردنی عێراق نییه، چونكه گه‌ر پارچه‌پارچه‌كرا، سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی رژێمی ئێران و رێكخراوه‌كانی هاوشێوه‌ی داعشه، چونكه هه‌موویان به ئاگاییه‌وه كار له‌سه‌ر ململانێ ئیتنی و تائیفییه‌كانی نێوان عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، رژێمی ئێران توانیوویه‌تی ئه‌و ململانییانه بقۆزێته‌وه‌و كه له نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لانی عیراقدا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بخزێنێته ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق و دووچاری گه‌نده‌ڵی بكات. له هه‌مانكاتدا، تیرۆریسته توندڕه‌وه‌كان و داعشی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌ریی ئیتنی و تائیفی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات پێبكات و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی سامانه‌كه‌یاندا بگرێت و خۆی وا وێنابكات كه پارێزه‌ری موسڵمانه سوننه‌كانه. بۆیه باشترین چه‌ك بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه مه‌ترسیداره یه‌كگرتوویی گه‌لانی عێراقه تا پشت به دیدگایه‌كی یه‌كگرتوو ببه‌ستن و له توانایدا هه‌بێت ئاسایش و ئارامی عێراق له به‌رچاو بگرێت".
له‌گه‌ڵ زیاتربوونی هه‌وڵه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆ دواخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان خۆی بۆ ئه‌و رۆژه ئاماده كردووه‌و رۆژانه ئاهه‌نگ و كه‌رنه‌ڤاڵی گه‌وره‌ی پشتگیریی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به جۆش و خرۆشتر ده‌بێت.
په‌یوه‌ست به‌و پرسه، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، سكرتیری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم، به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌نی راگه‌یاندووه: "ئه‌مریكا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پێشنیازیانكردووه‌و بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ریفراندۆم بخرێته ناو گفتوگۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، له به‌رامبه‌ردا سه‌ركردایه‌تی كورد بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ریفراندۆم دوابخه‌ن. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش و باڵیۆزانی ئه‌مریكا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، رۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌و پێشنیازه‌یان خستووه‌ته به‌رده‌ستی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و گوتوویانه"ئه‌گه‌ر ره‌تبكرێته‌وه هه‌رێم ته‌حه‌مولی ده‌رهاویشته‌كانی ده‌كات".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "مه‌كگۆرك و باڵیۆزه‌كان پێشنیازی دواخستنی ریفراندۆمیان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه كردوووه، تا له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا دۆسێی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ریفراندۆم بخرێته گفتوگۆوه، ئه‌و سێ وڵاته‌یش هه‌وڵ ده‌ده‌ن كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
ده‌باره‌ی بۆچوونی سه‌ركردایه‌تی كورد به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشنیازه، سكرتیری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "له راستیدا ئه‌وان شتێكی به‌رجه‌سته‌یان نه‌خستووه‌ته به‌رده‌ست، وه‌ڵامی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌بووه، پێویسته به‌دیله‌كه به‌هێزتربێت له ریفراندۆم، ئه‌و كات ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ین تا بڕیاری به كۆمه‌ڵی له باره‌وه بدرێت".
هه‌وره‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان جدین له‌و بابه‌ته، با ئه‌و پرسه بخه‌نه به‌رده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كاتێك بۆ ریفراندۆم دیاری بكه‌ن، وه‌ك چۆن بۆ باشووری سودان و ته‌یمووری رۆژهه‌ڵات و مۆنتینیگرۆ له یۆگسلافیای پێشوو كردیان، ئه‌گه‌ر واده‌كه‌یان دیاریكرد و له‌وباره‌یه‌وه بڕیار له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌رچوو، ئه‌وكاته سه‌ركردایه‌تی كوردستان له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌وه‌دا له بابه‌ته‌كه ده‌كۆڵێته‌وه".
له دوایین گوتاریشیدا بۆ پێكهاته‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی به‌دیله پێشنیازكراوه‌كه‌وه گوتوویه‌تی: "به‌دیله پێشنیازكراوه‌كه ته‌نها داڕشتن و وشه‌یه".
16/9/2017