فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی، له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئێران، له‌سه‌ر پاشماوه‌ وێرانه‌كانی داعش، كه‌وانه‌ی كاریگه‌ری "هیلالی شیعی" بونیات ده‌نێت.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌، پاش ئه‌وه‌ی رژێمی سووریا كۆنترۆڵی شارۆچكه‌ی سنووریی ئه‌لبوكه‌مالی له‌ نێوان سووریا و عێراق كرد، ئێستا ئێران و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ تاران، خه‌ریكی بونیاتنانی "كه‌وانه‌ی كاریگه‌ریی" هیلالی شیعی"ـن له‌ سنووره‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست.

به‌كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوكه‌مال، عێراق و سووریا پێكه‌وه‌ به‌سترانه‌وه‌، ئه‌و گرووپانه‌ش حوكمی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ر به‌ ئێرانن، هه‌ر بۆیه‌، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی، خۆی راسته‌وخۆ شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی به‌ڕێوه‌ بردووه‌.

رۆژنامه‌ بریتانییه‌كه‌ نوسیوویه‌تی "قاسم سوله‌یمانی كه‌ به‌ پیاوی سێبه‌ر له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌ماشا ده‌كرێت، به‌ڵام له‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌لبوكه‌مالدا به‌ ئاشكرا ده‌ركه‌وت و خۆی نیشاندا. ئێران راسته‌وخۆ یارمه‌تی رژێمی سووریا و عێراق ده‌دات و له‌ما‌وه‌ی جه‌نگی داعشدا پاڵپشتی ته‌واوی خۆی له‌ رێگه‌ی گرووپه‌ شیعییه‌كانه‌وه‌ بۆ جه‌نگی داعش كردووه‌. سوله‌یمانیش له‌ چه‌ندین شه‌ڕی دژی داعش له‌ عێراق و سووریا ده‌ركه‌وتووه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی "مه‌شرق نیوز"ـی لایه‌نگری سوپای پاسدارانی ئێران "شكستی سێگۆشه‌ی ئیسرائیلی - عه‌ره‌بی- رۆژئاوایی به‌ده‌ستهاتووه‌و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ئه‌لبوكه‌مال، تارانی گه‌یانده‌ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌بێت چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاریی له‌ به‌ڵانسی هێز بین له‌ رۆژئاواو ئاسیاو جیهاندا".

هه‌ر چه‌نده‌ جه‌نه‌راڵ جیمس گارد، له‌ سوپای ئه‌مریكا، مانگی رابردوو هیوایخواستبوو، هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌و هێزانه‌ی واشنتن مه‌شق و راهێنانی پێكردوون، رێگه‌ نه‌ده‌ن ئێران كۆنترۆڵی سنووره‌كه‌ بكات".

به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌ بریتانییه‌كه‌، ئه‌و هێزانه‌ی كۆنترۆڵی شارۆچكه‌ی قائیم _یان له‌ رووی عێراقه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌لبوكه‌مال، له‌ پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كه‌دا، هاوكاریی هێزه‌كانی رژێمی سووریایان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی كردووه‌.

22/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان