فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دادگایەکی ئەمریکی بە زیاتر لە 1.6 ملیار دۆلار سزای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەدات و پارەکەش لە بانکی ناوەندیی ئێران، بلۆک دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی (رۆیتەرز)، دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدڕالیی لە نیویۆرک بڕیارەکەی دژی ئێران دەرکردووە.

بڕیارەکە وەک قەرەبووە بۆ کەسوکاری ئەو ئەمریکییانەی لە تەقینەوەی تیرۆریستیی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان کوژران و بریندار بوون.

دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدڕالیی ئەمریکا لە نیویۆرک هەروەها بڕیاری داوە دەست بەسەر بڕی یەک ملیار و 680 ملیۆن دۆلاری بانکی ناوەندیی ئێراندا بگرێ، کە لە هەژماری ئەو باکە دایە لە بانکەکانی نیویۆرک.

رۆژی 23/10/1983، دوو بارهەڵگری بۆمبڕێژکراو، کە دوو خۆکوژ لێیان دەخوڕی، لە دوو بنکەی سەربازیی ئەمریکا و فەرەنسا لە بەیرووت تەقینەوە و بوونە هۆی کوژرانی 241 سەربازی ئەمریکی، 58 سەربازی فەرەنسی، شەش هاووڵاتیی مەدەنی و 75 بریندار.

هەرچەندە دوای تەقینەوەکان، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی (شیعەمەزهەب)، کە گومان دەکرێ حزبوڵڵای لوبنانی بێت، بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە راگەیاند، بەڵام هەردوو وڵاتی ئەمریکا و فەرەنسا رایانگەیاند، کە ئێران لە پشت دوو تەقینەوەکە بووە.

23/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان