.jpg)
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق "یۆنامی"، له پێشێلكارییه‌كانی خورماتوو نیگه‌رانه كه به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییانی كورد كراوه.
یۆنامی رایده‌گه‌یه‌نێت، لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كات له خورماتوو، كه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی میلیشاكانی حه‌شد و هێزه‌كانی عێراق، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییانی كورد ئاواره بوونه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی یۆنامی، تیمێكی تایبه‌تی نێرده‌كه، بۆ لێكۆڵینه‌وه له راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به پێشێلكاری مافى مرۆڤ، رۆژی 7ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، سه‌ردانی شارۆچكه‌كه‌یان كردووه, بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری پێشێلكارییه‌كان بێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر راپۆرته‌كان به‌رده‌وام