فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ە کاتی هاتنی بوومەلەرزەی لە حەتووی ڕابردوو، نەخۆشخانەی تازە دروستکراوەی شاری شائاباد لە پارێزگای کرماشان بە هۆی نەبوونی ئەمنییەت داخرا.


فەرماندەی ئینتزامیی شاری شائاباد ڕایگەیاند: نەخۆشخانی خۆمەینی ئەو شارە بە هۆی نەبوونی ئەمنییەت و ئەیمەنی لە لایەن پۆلیسی ئیتلاعات و ئەمنییەتی گشتییەوە داخرا.

هەواڵدەریی "ئیسنا"ی حکوومەتی لە زاری سەرهەنگ "بێهروز سەرتیپ نیا" بڵاوی کردەوە، پاش هاتنی بوومەلەرزە لە شاری شائاباد، نەخۆشخانەی تازە دروستکراوی ئەو شارە پاش کرانەوە و دەستبەکاربوونی، ڕووخا.

بە وتەی ئەو بەرپرسە نیزامییەی حکوومەت، پاش هاتنی دادستان و فەرماندەی نیزامیی و بەرپرسانی دیکە حکوومەتی، بڕیاری داخرانی ئەو نەخۆشخانەی لە لایەن دۆزگەری ئەو شارەوە دراوە و مەئموورانی پۆلیسی ئیتلاعات و ئەمنییەتی گشتی ئەو نەخۆشخانەیان داخست.

بە وتەی فرماندەی نیزامیی شائاباد، خاوەنکاری ئەو نەخۆشخانەی لە زیندان دایە.

پێشتریش، جێگری پەرەپێدان، کارگێری و سەرچاوەی زانکۆی علوومی پزیشکی باسی لە خەساری دوو نەخۆشخانەی سەرپێڵی زەها و شائابادیکردبوو کە ئەو دوو نەخۆشخانەیه ٢٠٠ میلیارد خەسارەتی بەرکەوتووە.

نەخۆشخانەی ١٢٠ تەختی شاری شائاباد لە ئەمساڵدا دەستی بەکار کردووە.

22/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان