سه‌عات یه‌كى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ى تشرینى دووه‌م، چه‌ند چه‌كدارێك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی ئه‌ندام كۆمیته‌یه‌كى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، ده‌یكوژن و كوڕێكیشی بریندار ده‌كه‌ن.
رائید فه‌رهاد ره‌فعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنى تاوان له خانه‌قین له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه" راى گه‌یاند، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵى حوسێن عه‌لى خدر كه ئه‌ندامی كۆمیته‌یه‌كى یه‌كێتییه و ماڵى له گوندی (شێرك)ه كه ده‌كه‌وێته نێوان خانه‌قین و كه‌لار.
رائید فه‌رهاد ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه له هێرشی چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان بۆ سه‌ر ماڵى حوسێن عه‌لى، كوڕێكى حوسێنیش بریندار بووه و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ری.
گوتى، "په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوى كوشتنى حوسێن كراوه‌ته‌وه و هێشتا ناسنامه‌ى ئه‌و گرووپه چه‌كداره‌ش ئاشكرا نه‌بووه كه كێن و سه‌ر به چ لایه‌نێكن".
جێى باسه خانه‌قین هاوشانى شارۆكه و شاره‌دێیه‌كانى دیكه باری ته‌ناهی تا پێش هاتنى هێزه‌كانى سوپاى عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له 16ى تشرینى یه‌كه‌م تێیدا ئارام بووه، به‌ڵام له دواى رووداوه‌كانى دواى 16ى تشرینى یه‌كه‌م ره‌وشى ته‌ناهی ناوچه‌كه ئارام نیه و رۆژانه چه‌ندان حاله‌تى كوشتن و رفاندن رووده‌ده‌ن.
22/11/2017