لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بە هۆی داخرانی سنوورەکان لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە، دوکانداران و بازاڕیانی شارە سنوورنشینەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات مانیان گرت کە بانگهێشتی کۆمەلێک هاووڵاتی لێکەوتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، بازاڕیان و دوکاندارانی شارەکانی بانە و جوانڕۆ لە هەمبەر داخستنی بازاڕچە سنوورییەکان و زۆربوونی "تعرفەهای گمرکی" مانیان گرت و داوای کرانەوەی سنوورەکانیان کرد؛ بازاڕییانی شاری بانە لەو مانگرتنەدا، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەهۆی داخستی سنوورەکان، سفرەی خاڵیان لە بەرانبەر پاساژی بەهەشت ڕاخست.
لە درێژەی مانگرتنی دوکانداران و بازاڕیانی ئەو دوو شارە، چەند شارێکی دیکە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەهەمبەر داخستنی سنوورەکان و پشتیوانی لە بازاڕیانی شارەکانی کوردس