
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، هه‌ریه‌ك له سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و مه‌ولود چاویش ئۆغلۆی هاوتا ئێرانی و توركه‌كه‌ی، له‌باره‌ی پرسی سووریا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا كۆ ده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له هه‌مان رۆژدا هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پۆتن، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆ كۆماره‌كانی رووسیا و توركیا و ئێران به‌جیا له‌باره‌ی هه‌مان پرس له ئه‌نقه‌ره كۆ ده‌بنه‌وه.
ئه‌مرۆش نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كریملن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بڕیاره له رۆژانی 3 و 4ی ئه‌م مانگه پۆتن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، هاوتا توركه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بكات.
له به‌یاننامه‌كه‌ی كریملندا هاتووه: "له دووه‌م دیداری سیانی نێوان سێ وڵاتی سه‌ره‌كی له دانوستانی ئه‌ستانه‌دا، پۆتن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌ردوغان و رۆحانی كۆ ده‌بێته‌وه و، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا