فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

فه‌رهه‌نگی کوردی به‌ کوردی لە ژێر ناوی “فەرهەنگی زانستگای کوردستان” که‌ له‌سه‌ر ئه‌رکی کۆمه‌ڵێک چالاکی فه‌رهه‌نگی و به‌ سه‌رپه‌رشتیاریی “ماجد مه‌ردۆخ ڕۆحانی” کۆ کراوه‌ته‌وه‌ له‌ زانکۆی کوردستان په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا.


ئاهه‌نگی په‌رده‌لادانی فه‌رهه‌نگی زانستگای کوردستان بە به‌شداریی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی ئاکادیمیک و چالاکی فه‌رهه‌نگی له‌ هۆڵی “مه‌وله‌وی”ی زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو. ئەو فەرهەنگە لە چورا بەرگدا لە ماوەی 10 ساڵدا کۆ کراوه‌ته‌وه.

له‌ ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان لەسەر ئەو فه‌رهه‌نگه‌ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیی کوردستان به‌شدارییان کرد هه‌روه‌هاش وتاربێژه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ بریتی بوون لە “دوکتور غوڵامحسه‌ین که‌ریمی‌دۆستان، دوکتور هادی مورادی، دوکتور به‌ختیار سه‌جادی،

Read more...

 

تەقینەوەی مین لە پارێزگای سنە قوربانیی دیکەی لێ کەوتەوە.
ڕۆژی هەینی ٢١ی بانەمەڕ، لە گوندی “ژنێن”ی شاری سەوڵاوا منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی شایان فەرەجی بە هۆی تەقینەوەی هەر دوو دەستی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “زرێبار خەبەبر” شایان فەرەجی دانیشتووی شاری سنەیە و دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، لە ڕێگای نێوان مەریوان_سنە لە نزیک گوندی “پێچوێن” سەر بە ناوچەی “کەڵاتەرزان” چەند میترێک دوور لە بنەماڵەکەی مینێکی چێندراوی پێدا تەقیەوە و هەر دوو دەستی و هەروەها چاوێکی لە دەست دا.
برینداربوونی شاهۆ فەرەجی بەهۆی تەقینەوەی مین لە حاڵێک دایە کە ژمارەی قوربانیانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم ٤٦ کەس بووە. وردەکارییەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ

Read more...

 

ئامریکا ڕایگەیاندووە، جیا لەوەی کە سەخترین گەمارۆوە ئابوورییەکان دژی ڕێژیمی ئێران پەسند دەکەم و دەبێ سەرلەنوێ دانوستان بکەین، جەختی کردووەتە کە ئامریکا دەبێ بتوانێت پایەگا نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانیش بپشکنێت.

دانڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، تەنیا دوو ڕۆژ دوای هاتنەدەر لە بەرجام لە کۆبوونەوەیەکی هەڵبژاردنەکانی ئیالەتی "ئیندیانا" ڕایگەیاند، کە هیوادارین لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بگەینە ڕێککەوتنی عادڵانه.

هەواڵدەریی "ئێن.بی.سی" بڵاوی کردووەتەوە، ترامپ کە بۆ یەکێک لە بەربژێرەکانی کۆماریخوازی سێنای ئامریکا بانگەشەی دەکرد، جەختی کردەوە کە دەبێ لە ڕێککەوتنی نوێدا لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، ئامریکا بتوانێت پایەگا نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانیش بپشکنێت.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کردووە، کە بەرجام

Read more...

 

گۆرانیبێژ و فۆلکلۆربێژێکی ناوچەی لەیلاخ بە ناوی حسێن گەناوی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حوسێن ئەسڵانی ناسراو بە حوسێن گەناوی ، دوای تەمەنێک خزمەت بە فۆلکلۆر و گۆرانی کوردی رٶژی هەێنی ڕێکەوتی ٢١ی بانەمەڕ بە هۆی نەخۆشیەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حوسێن گەناوی لە تاقمی ئەو هونەرمەندانە بوو. کە هەم شایی و ئاهەنگ گێڕانی خەڵکی دەڕازاندەوە، هەم بە وتنەوەی گۆرانییە فۆلکلۆریکەکان، بە مانەوەو و زێندوو ڕاگرتنی میلوودی و بەیت و گۆرانییە کۆنەکان خزمەتی کرد.
ئەگەرچی حوسێن گەناوی وەکوو زۆربەی هونەرمەندانی کورد، بەتایبەتی بەرەی فۆلکلۆربێژ، بە بێدەنگی و گیرگرفتی زۆرەوە ژیانیان بەسەر دەبرد.
بەڵام ماوەی چەند ساڵە ئەنجومەنی ئەدەبی و چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبی شاری دێولان بە پێی توانا و ئیمکانی خۆیان هەوڵی داوە ، کەسانێک وەکوو حوسێن گەناوی ، حەبیب

Read more...

 

له تێکڕای شارەکانی ئێران و کوردستان، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستای قوتابخانەکان، مانگرتنی گشتی بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، مامۆستایانی ناڕازی لە سەرتاسەری ئێراندا بە هاتنە سەر شەقام، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.

مامۆستایانی شارەکانی تاران، ساری، کرماشان، قورووە، دیواندەڕە، شیراز، کازروون، ئیسفەهان، مەریوان، تەورێز و خۆڕەمئاوا لەو شارانە بوون کە ناڕەزایەتییان لە هەمبەر خرابی ژیان و گوزەڕانیان دەربڕی.

لە شارەکانی کوردستان، مامۆستایان بە چوونە بەردەم ئیدارەی پەروەدە و بە هەڵگرتنی پلاکارد و نووسراوە، ناڕەزایەتیی خۆیان لە دۆخی خراپی مووچە و ژیانی خۆیان دەبڕی.

ئامانجی فەرهەنگیان ناڕازیی لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا، بەدوای بانگەوازی "شۆرای هاوئاهەنگی کانوونی سێنفی مامۆستایانی ئێران" بەڕێوەچووه و ناڕەزایەتی مامۆستایان "کەمیی پارە تەرخان کراوەکان بۆ بارهێنان و مووچەی خوار ژێر هێڵی هەژاری" ڕاگەیەندراوە.

لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا که لە بەردەم بینای پەروەردە

Read more...

 

بازاڕیانی شاری بانە، لە بەیاننامەیەکدا پاش ٢٥ ڕۆژ کۆتایییان بە مانگرتنی خۆیان هێنا.

 بازاڕیانی شاری بانە، پاش ٢٥ ڕۆژ مانگرتن بەبێ جێبەجێ کردنی داخوازییەکانیان و وڵام ‌نەدانەوەی بەرپرسانی حکوومەتی بە داواکارییەکانیان کۆتایییان بە مانگرتنەکەی خۆیان هێنا.

مانگرتنی دووکانداران و بازاڕیانی شارەکانی کوردستان، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەوە، بۆ ناڕەزایەتیدەربڕین لە هەمبەر داخستنی بازاڕچە سنوورییەکان، زیادکردنی نرخی گومرۆکەکان دەستی پێ کرد و ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە، دووکانداران و بازاڕیانی مانگرتووی بۆ کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەی خۆیان بانگهێشت و هەڕەشەی لێ کردن.

لە بەشێکی بەیاننامەی بازاڕیانی مانگرتوودا هاتووە، تێپەڕینی ٢٥ ڕۆژ ب

Read more...

 

له تێکڕای شارەکانی ئێران و کوردستان، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستای قوتابخانەکان، مانگرتنی گشتی بەڕێوەچوو.


بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، مامۆستایانی ناڕازی لە سەرتاسەری ئێراندا بە هاتنە سەر شەقام، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.

مامۆستایانی شارەکانی تاران، ساری، کرماشان، قورووە، دیواندەڕە، شیراز، کازروون، ئیسفەهان، مەریوان، تەورێز و خۆڕەمئاوا لەو شارانە بوون کە ناڕەزایەتییان لە هەمبەر خرابی ژیان و گوزەڕانیان دەربڕی.

لە شارەکانی کوردستان، مامۆستایان بە چوونە بەردەم ئیدارەی

Read more...

 

زیادبوونی تێکهەڵچوون و شەڕی مووشەکیی نێوان هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و ئیسرائیل لەناو خاکی سووریا، بووەتە هۆی ئەوەی وڵاتانی زلهێزی جیهان نیگەرانیی خۆیان لەو دۆخە دەرببڕن.

تەنیا چەند کاتژمێر پاش ئەوەی کە سوپای ئیسرائیل ڕای گەیاند: "بە هاوێشتنی 60 مووشەک هەموو بنکەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە خاکی سووریا کردووەتە ئامانج، بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپایی وێڕای جەختکردنەوە لەسەر مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی، خوازیاری ئەوەن ئەو کێشە و ناکۆکییانە کۆتاییان پێ بهێندرێت.

لەو بارەوە وڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرانسە، ئەمریکا و ڕووسیا سەرەڕای مەحکوومکردنی کردەوە هەڕەشە ئامێز و هەڵخڕێنەکانی ئێران، ڕایان گەیاندووە: "ئیسرائیل مافی خۆیەتی که

Read more...

 

بە هۆی بارینی باران و تەرزە لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا و هەڵتۆقینی کارگ لە شاخەکان و کۆکردنەوە و خورادنی ئەو کارگانە لە لایەن هاووڵاتییانەوە، ٤٦ کەس ژەهراوی بوون و هاووڵاتییەکیش گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ٤٦ کەس لە هاووڵاتییانی پارێزگای کرماشان بە هۆی خواردنی کارگی ژەهراوی، ژەهراوی بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "خۆمینی"ی ئەو شارە کران.

بە وتەی دوکتور بێهنام ڕەزا، لەو ٤٦ کەسه ٩ کەسیان لە بەخش و دوو کەسیان لەئای.سی.یوودا خەوێندراون، کە باری جەستەی یەک کەسیان بە هۆی خواردنی کارگەوە بالەبارە.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی بێهداشت، سێ کەسی دیکە لەو هاووڵاتییانی

Read more...

 

شەوی یەکشەممە، لە سەر دووشەممە، ١٦ی گوڵان، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری کامیاران لە کاتی تێپەڕین لە کوێستانەکانی سونی سەر بە شاری نەوسوود، لە بەرزاییەک دەکەوێتە خوارەوە و گیانی لە دەست دەدات.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوردە: محەمەد ڕەحمانی، ٣٤ ساڵ تەمەن و

Read more...

 

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، بازاڕی ئەرزیان بۆ کەڵکئاژۆ وەرگرتن تێکدا و ئێستاش بۆیان کونتڕۆڵ ناکرێت.

نرخی دۆلار لە بازاڕی ئەرزی ئێران، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەتا زیاتر لە ٧٣٠٠ تمەن بەرز بووەوە، یەک مانگیشە کە لە گەڵاڵەی کونتڕۆڵکردنی بازاڕی ئەرز تێپەڕ دەبێت و هێزەکانی پولیسی ڕێژیم بۆ پێشگرتن لە دەڵاڵەکان هەر لە نێو بازاڕدان و دەوڵەتیش کڕین و فرۆشتنی دۆلاری سنووردار کرد، بەڵام ئاڵۆزی بازاڕی ئەرز هەر بەردەوامە.

ئەمە لە حاڵێکدایە، کە ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرکۆماری ڕێژیم، گرانبوونی دۆلاری ڕەت کردووە، لە حاڵێکدا کە دۆلار سنووری ٧٠٠٠ هەزار تمەنی تێپەڕاندووە و باسی لەوە کردووە، کە باوەڕ بەو هەواڵانە ناکات و دەوڵەت جەختی لەسەر نرخی ٤٢٠٠ تمەنە.

محەممەدڕەزا پوورئیبراهیمی، بەرپرسی کۆمسیۆنی ئابووریی

Read more...

 

دادگای‌ پێداچوونه‌وه‌ له‌ سنه‌ حوكمی‌ ٥ ساڵ زیندانی‌ ته‌علیقیی بۆ چالاكێكی‌ مه‌ده‌نی‌ وه‌ك خۆی‌ ته‌ئید كرده‌وه‌. ناوبراو به‌ تۆمه‌تگه‌لی شێواندنی‌ ڕای‌ گشتی‌ و پڕوپاگه‌نده‌ دژی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ مه‌حكوم كراوه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ناوه‌ندی‌ دێموكراسی و مافی مرۆڤی‌ كوردستان، ڕۆژی‌ ١٨ی‌ بانه‌مه‌ڕ، لقی ٤ی‌ دادگای‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ له‌ شاری‌ سنه‌ حوكمی‌ ٥ساڵ زیندانی‌ ته‌علیقیی بۆ به‌ندكراوی‌ كورد سامان كه‌ریمی‌ وه‌ك خۆی‌ ته‌ئید كرده‌وه‌.

ناوبراو ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ ١١ به‌فرانباری‌ ساڵی‌ ١٣٩٥ له‌ لایه‌ن لقی ١٠١ی‌ دادگای‌ ئینقلاب له‌ شاری‌ مه‌ریوان به‌ تۆمه‌تگه‌لی شێواندنی‌ ڕای‌ گشتی‌ و پڕوپاگه‌نده‌ دژی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ حوكمی‌ ٥ ساڵ زیندانی‌ ته‌علیقیی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا كه‌ پاشان ناڕه‌زایه‌تیی لێ كه‌وته‌وه‌.

سامان كه‌ریمی‌، كوڕی‌ عه‌باس له‌ دایكبووی‌ ساڵی‌ ١٣٦٩ و له‌ چالاكانی‌ وه‌ڕێخستنی‌ كه‌مپه‌ینی‌ “نا بۆ جاده‌كانی‌ مه‌رگ سنه‌ – مه‌ریوان” بوو. ناوبراو له‌ دادگای‌ سه‌ره‌تای به‌ قازییه‌كه‌ی‌ گوتبوو كه‌ هیچ پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی‌ دژی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران نه‌كردووه‌، به‌ڵام قازی پێی‌ گوتبووه‌وه‌ كه‌ كه‌ “كه‌سێك بێته‌ دادگا به‌ بێ حوكم لێره‌ ناچێته‌ ده‌رێ.”

كه‌ریمی‌ دوایین جار له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌كه‌ی‌ ڕۆژی‌ ٢٢٢ی‌ ڕه‌زبه‌ری‌ ساڵی‌ ١٣٩٥ له‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبوونی‌ ده‌سبه‌سه‌ر و ٢ ڕۆژ دواتر له‌ لایه‌ن دادستانه‌وه‌ حوكمه‌كه‌ی‌

Read more...

 

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاری دا وڵاتەکەی لە ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی لەگەڵ ئێراندا بکشێتەوە و سەرلەنوێ سزاکانی بەسەر ئێراندا بسەپێنێتەوە سەبارەت بە بەرنامە ناوکیـیەکە.

دانۆڵد ترامپ پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی سپی ئەمەی لە وتارێکدا ڕاگەیاند و گوتی ئەو ڕێکەوتنە ناوکیـیەی لە ساڵی 2015 لەگەڵ ئێراندا کۆمەڵی نێودەوڵەتی پـێی گەیشت هیچ سوودێکی نەبووە و نەیتوانیوە ئێران لە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوکی دوربخاتەوە و هەروەها نەیتوانیوە وەها لە ئێران بکات لە نانەوەی ناسەقامگیری وازبهێنێت.

 ترامپ گوتی جارێکی دیکە لەسەر بەرزترین ئاستی ئابوری ئەمەریکا سزاکانی بەسەر تاراندا دەسەپـێنێتەوە، وە هەر چ وڵاتێک یارمەتی ئێران بدات لە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوکی

Read more...

 

بەرپرسی خانووی پیشە و کانزاکانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە، کە ٩٥ لەسەدی یەکە پیشەیییەکان لە کرماشان ناچالاکن و داخراون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی ڕێژیم، لە کۆبوونەوەی پیشە‌کارانی پارێزگای کرماشان، جەهانبەخش شوکری، بەرپرسی خانووی پیشە و کانزاکانی کرماشان ڕایگەیاندووە، کە تەنیا ٥ لەسەدی یەکە پیشەیییەکان لە کرماشان چالاکن و بەرهەمهێنانیان هەیە.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم ئاماژەی بەوە کردووە، کە چوونەسەرەوەی نرخی دۆلار بازاڕی بەرهەمهێنانی نێوخۆیی تووشی کێشە کردووە و زۆربەی یەکە پیشەیییەکان قەرزدار بوونە و لە لایەکی دیکەشەوە قەرزە بانکییەکان کە بە بەرهەمهێنەران دراون، سوودیان ئەوەندە

Read more...

 

بە پێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان لە رۆژانی ڕابردوو لە شار سنە گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە.
لە ئاکامی نۆژەنکردنەوەی چەند بەشێک لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە گوڕێکی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە زیاتر لە ٨٠ تەرمی تێیدا بووە.
بە قسەی شایەتحاڵان و هەروەها بە پێی بەدواچوونەوەی هەواڵنێری کوردستان و کورد لە شاری سنە دەگوترێ ئەو گوڕە بە کۆمەڵە ، دەگەڕێتەوە بۆ کوشت وبڕی خەڵک لە ٣ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی.
دوای هاتنە سەرشەقامی خەڵک و خۆپێشاندانی هێمنانە لە سێی ڕەشەممەی ساڵی ٧٧ی هەتاوی لە شارەکانی کوردستان، هێزەسەرکوتکەرەکان پەلاماری خەڵکیان داو، ژمارەیەکی نادیار کوژران و بە سەدان کەسیش دەسبەسەرکران.
بڵاوبوونەوەی وێنە کومەڵکوژی شاری سنە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان