سەدی ٢٠ی تووشبووانی مادەی هۆشبەرە لە ئاستی ئێراندا، خوێندنی باڵایان هەیە و سەدی ٢٧ی ئەو کەسانەش کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ هەتا ٦٥ ساڵە ڕوانینی باشیان بۆ بەکاربردنی مادەی هۆشبەرە هەیە.
حەمید سەرامی، ڕاوێژەکاری ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان گوتی، سەدی ٢٠ی ئەو کەسانەی کە مادەی هۆشبەر بەکار دێنن، لە خوێندکارانی سەرووی دیپلۆم و دوکتورا و هەروەها ئەو کەسانەی کە کاری فەرمیان سەدی ٨٧ی پێک هاتوون.
ئەو ڕاوێژکارە کۆمەڵایەتییە لە درێژەدا دەڵێ: لە نێو ٢ میلیۆن و ٨٠٨ هەزار کەس، کە گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکانن، ١٥٦ هەزاریان ژن و کچن.
هەروەها ناوبراو وێڕای ئاماژە بە خەسارە کۆمەڵایەتییەکان،