بەرپرسانی سەرکوتگەری ڕێژیمی ئێران، لە ترسی مانگرتنی گشتیی بازاڕیانی شاری بانه، هێزی دژە شۆڕشیان هێناوەتە ناو شار.
لە درێژەی ١٦مین ڕۆژی مانگرتنی دوکانداران و بازاڕیانی شاری بانە، دام و دەزگا نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران، بە هێنانی هێزێکی زۆر بۆ ئەو شارە، کەش و هەوای ئەو شارەیان زیاتر میلیتاریزە کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا،بنکە و دامەزراوە نیزامییەکانی ڕێژیم بە هێنانی هێزێکی زۆر لە گاردی دژە شۆڕش، کەش و هەوای نیزامییان بە سەر شاری بانەدا زاڵ کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری بانە ڕایگەیاند: "ڕێژیم بە هێنانی هێزێکی زۆر لە گاردی دژە شۆڕش بۆ شاری بانە، ئەو شارەی زیاتر ئەمنییەتیتر کردووتەوە