عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران 7 مه‌رجی بۆ مانه‌وه له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی بۆ یه‌كیه‌تیی ئورووپا دیاری كرد.
ڕۆژی ڕابردوو عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ 3 ده‌زگای قه‌زایی، جێبه‌جێكار و قانووندانان ڕوو به یه‌كیه‌تیی ئورووپا گوتی: ئێمه به 7 مه‌رج له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌مێنینه‌وه كه مه‌رجێك یه‌كیه‌تیی ئورووپا بڕیارنامه‌یه‌كی دژی ئه‌مریكا ده‌ر بكا، كڕینی و فرۆشتنی نه‌وت به‌رده‌وام بێ و ئورووپا گه‌ره‌نتی ئه‌وه بدا كه بانكه‌كانی ئورووپا ئێران به‌جێ نه‌هێڵن.
ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕێبه‌ری ئێران ڕه‌فتاری ئه‌مریكای له به‌رجام به دڵ نه‌بوو و گوتبووی: هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌مریكا له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و ئه‌زموونه‌یان به ئێمه داوه كه ئێمه ناتوانین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاوكاریمان هه‌بێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا پێبه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كان نابێ.”
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتبوو كه “ئێمه له‌گه‌ڵ