فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە پێی هەواڵی ژینگەوان ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٤ی گوڵانی ۹۷ی هەتاوی، بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی شاری بانە و ژینگەدۆستانی ئەوشارە ، بە مەبەستی زیاتر ڕازاندنەوەی گوڵی زەردوسوور لە مەزارگەی سڵێمان‌بەگ، هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی و نوەژەنکردنەوەی ئەو شوێنە گەشتیارییە بەڕێوەچوو.
ئەو چالاکییە ژینگەپاڕێزییە کە بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی پاژین ڕێکخرابوو ، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێک تایبەت بە ژینگە پارێزی ، بڕی ٨٠٠٠ خەڵفی گوڵی زەردو سوور کە لە لایەن شارەداری بانەوە ئامادەکرابوو چێندران.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمە فوواد حەسەنی ساوان وتەبێژی ئەنجومەنی پاژین چەند وتەیێکی پێشکەش بە ئامادە بووان کرد و دەست خۆشی لە جەماوەری خەڵکی بانە کرد کە هەموو کات بە دڵێکی ئاوەڵەوە بە دەنگ پاژینەوە هاتوون و ئەو خەڵکەی وەک سەرمایەیێکی گرینگ بۆ پاژین وەسف کرد.

پاشان لە لایەن منداڵانی باخچەی ساوایانی “سرزمین آرزوها” ۲ سروود بە ناوەڕۆکی ژینگەپارێزییەوە پێشکەش بە ئامادە بووان کرا و، هەروەها وەک ڕێز لێنان لە ئەنجومەنی پاژین لە لایەن بەڕێوەبەرانی باخچەی ساوایانی “سرزمین آرزوها” لەوحێکی سپاس و ڕێزلێنان لەگەڵ چەپکە گوڵێک پێشکەش بە ئەنجومەنی پاژین کرا.

لە کۆتایی‌دا ئەو ڕێوڕەسمە بە چاندنی گوڵی زەردو سوور لە مەزارگەی سڵێمان‌بەگ و دەوروبەری و هەروەها لەسەر گڵکۆی هونەرمەندانی کۆچکردوو؛ برایانی کەریمی و نووسەری بە ناوبانگی کورد برایم خان یوونسی کۆتایی کۆتایی پێهات.

27/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان