فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

جێگری سەرکۆماری یەمەن ڕایگەیاندووە شکستمان بە پیلانی ئێران بۆ کۆنترۆڵ کردنی هەموو یەمەن هێناوە.

ژنراڵ عەلی مۆحسێن ئەحمەر، جێگری سەرکۆماری یەمەن سەبارەت بە دواڕەوشی وڵاتەکەی ئاشکرای کردووە: ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ کۆتایی هێنان بە حووسیەکانی سەر بە ئێران و شکستپێهێنانی پیلانەکانی ریژیمی تاران گرینگ و کاریگەر بوون.

ناوبراو ڕۆژی شەممە ١ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هاتاوی لە کۆبوونەوەی هاوبەشی فەرماندەیی ئەرتەشی یەمەن و هێزەکانی هاوپەیمانیەتی عەرەبیدا، رایگەیاندووە کە ئەرتەشی یەمەن بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانیەتی عەرەبی توانیویانە شکست بە گەڵاڵەی کوودە تای حووسییەکان و زاڵبوونی تاران بەسەر یەمەن بهێنن.

ناوبراو باسی لەوە کردووە کە زاڵ بوونی حوسییەکان بەسەر یەمەن، نەتەنیا بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست مەترسییەکی گەورەیە، بەڵکوو هەڕەشەیەکی زۆر جیددیشە بۆ سەر هێمنی و تەناهی هەموو جیهان.

ئەحمەر جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەوڵەتی یەمەن و هێزەکانی هاوپەیمانیەتی عەرەبی لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ئێران و ئەلقاعیدە کۆتا نایەن و تا شکستی راستەقینەی تیرۆریستان لە یەمەن بەردەوام دەبن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئەلعەرەبیە، ئەحمەد بن دەغر، سەرۆکوەزیرانی یەمەنیش لەو پێوەندییەدا باسی لەوە کردبوو کە حوسیەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران زۆر لاواز بوون و توانایی شەڕکردنیان کەم بووەتەوە و هیچ داهاتوویەکیان نییە.

27/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان