کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پیرانشار، لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە شاخی “کانی خوا”ی ئەو شارە پێکرا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، شەوی ١٥ی بانەمەڕ لە ئەنجامی ڕاودوونان و تەقەی هێزە نیزامییەکان لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی “ڕەحمان تەفاخر” تەمەن ٤٥ ساڵ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان و بەربوونەوە لە شاخی “کانی خوا”ی ئەو شارە بریندار بووە.
یەکێک لە نزیکانی ناوبراو دەڵێ: ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و ٤ منداڵی هەیە و دانیشتووی گەڕەکی “کۆنەخانێی شاری پیرانشارە.
ڕەحمان تەفاخر، لە شاخی کانی خوا لە ئاکامی ڕادوونانی چەکدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوللەی وەبەر لاقی ئەو کۆڵبەرە دەکەوێ لەو شاخە بەر دەبێتەوە و بە سەختی بریندار دەبێ و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری پیرانشار لە ژێرچاوەدێریی پزیشکی دایە تا ئامادەکرانی ئەو هەواڵە بارودۆخی جەستەیی زۆر خراپ نیە.
کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام ئیدیعا دەکەن لە