فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی وتی ئێران هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا قبوڵ ناکات کە لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا لە ساڵی 2015 دا واژۆیان کردووە.

لەگەڵ نزیک بوونەوەی کاتی کۆتایی کە دەکاتە 12 ی مانگی پێنج کە لەلایەن سەرۆک ترامپەوە دانراوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و گۆڕانکاری لە ڕێکەوتنەکەدا، سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی لەگەڵ سەرۆک ترامپدا باسیان لە ڕێکەوتنێکی نوێ کردووە کە چارەسەری ترسەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا دەکات سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران.

دەزگای هەواڵی فارسی ئێرانی لە زاری عەلی ئەکبەری ولایەتیەوە بڵاویکردەوە کە ڕاوێژکاری خامنەئییە، ولایەتی وتوویەتی " هەر گۆڕانکارییەک یان چاککردنێک لە ڕێکەوتنەکەی ئێستادا ئێران قبوڵی ناکات. ئەگەر ترامپ لە ڕێکەوتنەکە بێتە دەرەوە ئەوا بەدڵنیاییەوە ئێران لێی دەکشێتەوە. ئێران بە ڕێکەوتنێکی ناوەکیی ڕازی نابێت کە سوودی بۆمان نەبێت."

٢٧/٤/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان