فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا، ٥ چالاکی کرێکاری لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلاب لە شاری سنە بانگ کران و هەڕەشەیان لێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا و چەند ڕۆژ پێش، ٥ کەس لە چالاکانی کرێکاریی شاری سنە، بە ناوەکانی “شەریف ساعد‌پەنا، حەبیبوڵڵا کەریمی، غالب حوسێنی، خالید حوسێنی و موزەفەر ساڵحنیا” جیاجیا لەر لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلاب بانگ کران و هەڕەشەی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکاریان لێ کردوون.

پیویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردوو، ئەو چەند چالاکانە بە تۆمەتی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ٩٦ لە تالاری پەردیسی سنە، چەند جار لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە و بڕیارە ئەم چالاکانە بەم زووانە یانی لە ڕێکەوتی ٨ی بانەمەڕی ئەمساڵ جارێکی دیکە دادگایی بکرێنەوە.

کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لە کاردانەوەیەکدا سەبارەت بە بانگکرانی ئەم ٥ چالاکە کرێکارییە ڕایگەیاندووە کە ” هەر جۆرە بانگکرانێک، لێپرسینەوە و دادگایی و زیندانی کردنی کرێکاران و چالاکانی کرێکاریی بە هۆکاری ئەمنییەتی مەحکووم دەکەین هەر چەشنە هەوڵێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی بزووتنەوەی داواکارییەکانی کرێکاران لە کۆمەڵگادا بە بێ کەڵک دەزانین و لەسەر داوا ڕەواکانی خۆمان سوورتر دەبین.

26/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان