نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتۆتە نزیک بە ٨٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. بە پێی دواین نرخە فەرمیەکانی رۆژی پێنج شەممە ١٧ی مای/٢٧ی گوڵان هەر بەرمیلێکی نەوتی برێنت بە ٧٩.٤٠ دۆلار فرۆشرا. ئاسیا زۆرترین خەساری بەر دەکەوێت لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت. سەرچاوەکانی ئۆپێک ئاماژە بەوە دەکەن کە گەڕاندنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان بۆ سەر ئێران و کێشەو ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.
بە پێی هەواڵی هەواڵنێری روەیتەرز، رۆژی پێنج شەممە ٢٧ی گوڵان/١٧ی مای نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرز بۆوە بۆ ٧٩،٤٠ دۆلار و٠،١٤ لە سەد بەرز بوونی بە خۆیەوە بینی.
نرخی نەوتی وێست تەگزاز ئێنتەر مێدیەت گەیشتە