فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرپرسانی سەرکوتگەری ڕێژیمی ئێران، لە ترسی مانگرتنی گشتیی بازاڕیانی شاری بانه، هێزی دژە شۆڕشیان هێناوەتە ناو شار.

لە درێژەی ١٦مین ڕۆژی مانگرتنی دوکانداران و بازاڕیانی شاری بانە، دام و دەزگا نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران، بە هێنانی هێزێکی زۆر بۆ ئەو شارە، کەش و هەوای ئەو شارەیان زیاتر میلیتاریزە کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا،بنکە و دامەزراوە نیزامییەکانی ڕێژیم بە هێنانی هێزێکی زۆر لە گاردی دژە شۆڕش، کەش و هەوای نیزامییان بە سەر شاری بانەدا زاڵ کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری بانە ڕایگەیاند: "ڕێژیم بە هێنانی هێزێکی زۆر لە گاردی دژە شۆڕش بۆ شاری بانە، ئەو شارەی زیاتر ئەمنییەتی‌تر کردووتەوە و ئەو هێزانەش لە فەرمانداریی ئەو شارە جێگر کراون".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: "هێنانی ئەو هێزە لە ترسی مانگرتنی گشتیی دوکانداران و بازاڕیانی شاری بانە بووە".

سەرەڕای تێپەڕاندنی ١٦ ڕۆژ لە مانگرتنی دوکاندارانی شاری بانە، هەتا ئێستا لایەنە پەیوەدنییەدارەکانی حکوومەتی وڵامی داخوازیی دوکاندارانی مانگرتوویان نەداوەتەوە.

ڕۆژی ڕابردوو، مانگرتووانی شاری بانە داوای پشتیوانیان لە هاووڵاتییانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کردووە کە لە هەموو شارەکانی کوردستان کاتژمێر ٤.٣٠ بە کاتی مانگرتن بە ڕاخستنی سفرەی خاڵی لە بەردەم بینای فەرمانداریی شارەکان کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆ ببنەوە.

30/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان