فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند سەڵاحەدین دەمیرتاش دەبێتە کاندیدی پارتەکەیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کە بڕیارە لە مانگی شەش بەڕێوەبچێت.

هەدەپە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ دەمیرتاش دەسـتپـێدەکات و لە پاشنیوەڕۆی هەینی لە هەردوو شاری ئامەد و ئستەنبوڵ ڕێپـێوانی بۆ سازدەکرێت.

بڕیارە لە 24 ی مانگی شەش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە تورکیا بەڕێوەبچێت، ئەمەش پاش ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا داوایکرد هەڵبژاردنی پـێش وەخت ئەنجام بدرێت، واتە ساڵێک و نیو بەر لە وادە ئاسایـیەکەی خۆی.

سەڵاحەدین دەمیرتاشی تەمەن 45 ساڵ لە سەرەتای مانگی یازدەی ساڵی 2016 وە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ دەستگیرکراون. لەو کاتەدا هەردووکیان هاوسەرۆکی هەدەپە بوون و تۆمەتبارکراون بەوەی پشتیوانی لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەن. داواکاری گشتی تورکیا داوایکردووە دەمیرتاش 142 ساڵ زیندانی بکرێت و فیگەن یوکسەکداغیش 83 ساڵ.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2014 ، نزیکەی 4 ملیۆن دەنگی بەدەسـتهێنا کە دەکاتە 9.76% لە کۆی دەنگدەران. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە دەنگی 21 ملیۆن کەس کە 51.79% ی دەنگدەرانی دەکرد پـۆستی سەرۆکایەتی بردەوە.

هەدەپە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی 7 ی مانگی شەشی ساڵی 2015 ، لە کۆی 550 کورسیـیەکەی پەرلەمانی تورکیا 80 کورسی بردەوە، بەڵام ئاکەپە لەگەڵ پارتەکانەدا ڕێکنەکەوت بۆ پـێکهێنانی حکومەت، بۆیە لە 1 ی مانگی یازدەی 2015 هەڵبژاردنەکان دووبارەکرانەوە و ژمارەی کورسیـیەکانی هەدەپە بۆ 59 دابەزین.

لە پاش هەوڵی کودەتا لەشکریـیەکەش لە مانگی حەوتی ساڵی 2016 ، ژمارەیەک لەو پەرلەمانتارانەش خرانە زیندانەوە بە تۆمەتی جۆراوجۆر.

3/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان