فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پارێزەرێکی ناسراوی کورد، داوای لە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران کردووە، بە جێگای کوشتنی ئەسپی کاسبکارن، ئەسپەکان بدزن، باشترە.

عوسمان موزەیەن، پارێزەری ناسراوی کورد، خەڵکی شاری سەردەشت بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تێلگرام" دژکردەوەی خۆی سەبارەت بە کوشتنی ئەسپی کاسبکاران دەربڕی.

ئەو پارێزەرە ناسراوەی کوردە دەڵێت: "ئەو هێستر و ئەسپانە کە بە کۆمەڵ و لە نیهایەتی بێڕەحمیدا دەکوژێن، ئاژەڵگەکێکن کە لە خزمەت مرۆڤ دایە و کەرەستەیەکه بۆ هەڵگرتنی شتومەک و بەرهەمەکانی جووتیارانی کورد لە گوندەکان، بۆیه پاراستنی گیانیان جێگای ڕێزە".

ناوبراو دەڵێت: "هەر وەک ئەشکەنجەدەری سەگێگ یان ڕێوییەک بێجگە لەوەیکە کردەوەیەکی ناحەز و قیزەونە، ئەو تاوانبارە لە ئەخلاق بە دووره ، چاوەڕوان دەکرێت کە بکوژەرانی ئەسپ و هێستری کاسبکاران کە ماوە ماوە لە کوردستان بە کۆمەڵ یان بە تاک ڕوو دەدات، بناسرێن و لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتییەوە سزا بدرێن.

عوسمان موزەین لە درێژەدا دەڵێت: "ئەو هێسترانە هەر وەک سەگ و ڕێوی ئاژەگەلێکن کە مافی ژیانیان هەیە و سەرەڕای ئەوە، خاوەنی بەهاییەکی ماڵین بۆ خاوەنەکەیان و بە کوشت چوونی ئەوان زیانێکی زۆر بە خاوەنەکانیان دەگەیەنێت".

لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە ئەسپی کاسبکارانی کورد، لە گوندەکانی "میرئاوا و پێگەڵە"ی شاری شنۆ لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە کوژران و لاشەکانیان لە مووچە و مەزرای خەڵک فڕێ دراوە.

30/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان