فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پارێزەری کچانی شیناوێی شاری پیرانشار، دەوڵەتی ئێرانی بە بەرپرسی ئازار و مەینەتییەکانی کچانی شیناوێ زانی.

حوسێن ئەحمەدی‌نیاز، پارێزەری کچانی شیناوێی پیرانشار ڕایگەیاندووە: ماوەی ٦ ساڵە لە ئێش و ئازارەکانی ئەو کچانە تێدەپەڕێ، دەبێ دەوڵەت قەرەبووی ئەو هەموو ئازارە بکاتەوە.

ناوبراو هەروەها دەڵێت: "لە ماوەی ئەو ٦ ساڵەدا، هەتا ئێستا زیاتر لە ٣٦٠ نەشتەرگەری بۆ ئەو کچانە کراوە، دەبێت دەوڵەت قەرەبووی ئەو زیانلێکەوتووانە بکاتەوە.

ئەحمەدی‌نیاز هەروەها دەڵێت: من بەدواداچوون بۆ دۆسیەی کچانی شیناوێ دەکەم و دووبارە لە سەر دەوڵەت سکاڵا تۆمار دەکەم لە هەمبەر کەمتەرخەمی و قەرەبوونەکردنەوەی زیانەکانیان.

ڕۆژی ١٥ی سەرماوەزی 1391ی هەتاوی، ٣٧ قوتابی کچ بە هۆی ئاگرگرتنی یەکێک لە پۆلەکانی خوێندن لە قوتابخانەی شیناوێ تووشی سووتانی لەڕادەبەدەر بوون و دوو قوتابیش بە ناوەکانی "سەیران یەگانە و "سارینا ڕەسووڵزادە" بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست دا.

ئەو پارێزەرە کوردە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، داوای گواستنەوەی کچانی شیناوێ بۆ چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی وڵات و دانی دیە بۆ ئەو کچانەی کردبوو.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە: "لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکارییە یاساییەکانی ئێمە، ناچارین لە تاران دەست بە مانگرتن بکەین."

28/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان