فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرما و سۆڵەی وەرزی بەهار لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خەسارێکی بەرچاوی بە بەروبومی جوتیاران و باخداران گەیاندووە.

به هۆی هاتنی شه‌پۆلی سه‌رما و سۆڵه و بارینی بەفر لە وەرزی بەهاردا و بە تایبەتی لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ، کشتوکاڵی جوتیاران و بەتایبەت باخداران خەسارێکی زۆری پێگەییوە و جووتیاران لە داهاتی ئەمساڵیان نیگەرانن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان ئاستی خەساری سەرما لە کوردستانی ڕۆژهەڵات زۆرە و زۆربه‌ی باخەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هۆی سەرما چرۆکەیان لەناوچووه.

به هۆی بەفربارین و دابەزینی پلەی گەرما تا ئاستی ٢ـ ، کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ بە وتەی خودی بەرپرسانی ڕێژیم ١٠٧ میلیارد تمەن زیانی پێگەییوە و کارناسانی وەرزێڕی باس لەوە دەکەن کە ڕێژەی ئەو خەسارەتە دەکرێت تا ٣٠٠ میلیارد تمەنی دیکەش بەرز ببێتەوە.

هاوکات شەپۆلی سەرما لە پارێزگای سنەش زیانی بە ١٤ هەزار هێکتار لە باخاتی ئەو پارێزگایە گەیاندووە کە هەندێک لە باخەکانی ئەو پارێزگایە بە وتەی خودی بەرپرسانی ڕێژیم بە گشتی بەروبومەکەی لەناو چووە.

به هۆی سەرمای چەند ڕۆژی ڕابردوو، باخاتی ترێ، بادام و گوێزی شارەکانی قوروە، دێوڵان، سەقز و کامیاران زیاترین خەساریان بەر کەوتووە و هەروەها ٧٠٠ هێکتار لە باخاتی سێوی ئەو پارێزگایەش زیانێکی قورسییان پێگەییوە؛ ئەمەش جیا لەو خەسارە زۆرەی کە وەبەر بەروبوومی تووەفەرەنگی سنە و مەریوان کەوتووە.

هەر بە هۆی سەرما و سۆڵی چەند ڕۆژی ڕابردوو و بارینی تەرزە و هاتنی لافاو لە پارێزگای کرماشان، ١٥٢ هەزار و ٨٠٥ هێکتار زەوی وەرزێڕی، یەک هەزار و ٥٦٣ هێکتار باخ، ١٢ سەر مەڕ و ماڵات، ١٨ سەر بە هۆی هەورەتریشقە و ٩ هەزار و ٨٥٢ کیلۆ ماسی تووشی زیان بوونە.

بەرپرسانی ڕێژیم باسیان لەوە کردووە لە بەشی وەرزێڕیدا بڕی ٣٨ میلیارد و ٢٧ میلیۆن تمەن و باخاتی ئەو پارێزگایەیش ٣٨ میلیارد و ٨٧١ میلیۆن تمەن زیانیان پێگەییوە.

سەرەڕای زیانی زۆر و بەرچاوی سەرما لە مەزرا و باخاتی کوردستانی ڕۆژهەڵات، شەپۆلەکانی سەرما بەردەوامن.

ئەوەیکە زۆر جێگەی نیگەرانی هاووڵاتییان و زیان‌پێگەیشتووانە ئەو ڕاستییەیە کە وێناچێ ڕێژیم و ئۆرگانە پێوەندیدارەکان ئاوڕێکی ئەوتۆیان لێ بدەنەوە و ڕەنج بە خەسارییەکەیان بۆ قەرەبوو ناکرێتەوە.

28/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان