فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

چوار هاووڵاتیی کورد لە شاری کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرەتای مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ، هێزە ئەمنیەتییەکان لە شاری کرماشان، چوار کەسیان بە ناوەکانی"کەمال جەوانمیری"،"ئیلهام جەوانمیری"،(خوشک) "توران میرزایی"(دایک) و "ئیرەج جەوانمیری" (باوک)دەسبەسەر کردووە.



هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا باس لەوە دەکات کە هێزە ئەمنیەتییەکان پاش بانگهێشت کردنی کەماڵ جەوانمیری بۆ ئیدارەی ئیتلاعات ناوبراویان دەسبەسەر و دواتر هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەو هاووڵاتییە کوردە و سێ کەسی دیکە لە ئەندامانی بنەماڵەی جەوانمیریان دەسبەسەر کردووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوە، کەماڵ جەوانمیری سەرباز بووە و لە کاتی هاتن بۆ مۆرەخەسی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە و دواتر دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا دەڵێت، کەماڵ وێنەی یەکێک لە براکانی کە "ئەندامی حیزبێکی کوردی دژبەری حکوومەتی ئێران"ە لە سەر مۆبایلەکەی دابووە و ئەگەری دەسبەسەرکرانی کەماڵ و بنەماڵەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە.

28/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان