فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ته‌لفزیۆنێکی ده‌وڵه‌تی له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ووتی رێبه‌ری رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوانباری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی کرد به‌ هه‌وڵدان له‌ فراوانترکردنی ته‌نگه‌ژه‌ ناوچه‌ییه‌کان له‌ رێگای هاندانی عه‌ره‌بستانی سعودی به‌رهه‌ڵستی تاران بۆ روبه‌رووبۆنه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی.

ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی ووتی یه‌کێک له‌ رێگاکان بۆ روبه‌رووبۆنه‌وه‌ی ئێران هاندانی فه‌رمانره‌وایانی نه‌ شاره‌زایه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا.

ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له‌ هه‌وڵی هاندانی عه‌ره‌بستانی سعودی دان دژ به‌ تاران و مه‌به‌ستیشیان ئه‌وه‌یه‌ درووستکردنی ته‌نگه‌ژه‌ی نویه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا.

قسه‌کانی خامه‌نه‌یی له‌ به‌رامبه‌ر قسه‌کانی ماێک پۆمپیۆ هاتووه‌ له‌ ده‌می سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ریاض.

خامه‌نه‌یی له‌ USA داوا کرد رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ جێ بهێڵی که‌ مه‌ڵبه‌ندی ئێرانه‌ و ووتیشی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک بیه‌وی به‌رامبه‌ری ئێران رابوه‌ستی شکه‌ست ده‌خوات.

٣٠/٤/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان