فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی 3 ی مانگی پـێنج، 25 هەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانیـیە بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری. ئەم ڕۆژە لە 3 ی مانگی ساڵی 1991 لە لایەن کۆمەڵێک ڕۆژنامەوانی ئەفریکایی پـێشنیارکرا کە لە کۆبوونەوەیەکی یونسکۆ لە ویندهوکی وڵاتی نامیبیا بەشداریـیان کردبوو.

ڕۆژنامەوانەکان لە ڕاگەیاندنێکدا گوتیان" ئازادی ڕۆژنامەگەری تەنیا لە ڕێگەی زامنکردنی ژینگەیەکی ڕاگەیاندنی ئازاد و سەربەخۆ دێتەدی کە تیایدا چەندان دەزگای ڕاگەیاندن بوونیان هەبێت. ئەمەش مەرجێکی پـێش وەختە بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتی ڕۆژنامەوانان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، وە زامنیشبکرێت لێکۆڵینەوەی خێرا و ورد ئەنجام‌دەدرێن بۆ ئەو تاوانانەی بەرامبەر ئازادی ڕۆژنامەگەری دەکرێن."

هەروەها تیایدا هاتووە " دیموکراتی و مافەکانی مرۆڤ بەدی نایەن ئەگەربێت و ڕۆژنامەگەری ئازاد نەبێت."

ئەم ڕاگەیاندنە بە "ڕاگەیاندنی ویندهوک" ناودێرکرا و لە خولی بیست و شەشەمی کۆنگرەی گشتی یونسکۆ لە ساڵی 1991 پەسەندکرا.

پاشان لە مانگی دوازدەی ساڵی 1993 کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڕیاری ژمارە 48/432 ، ڕۆژی 3 ی مانگی پـێنجی وەک ڕۆژێکی جیهانی بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری پەسەندکرد. لەو کاتەوە ساڵانە لەم ڕۆژەدا ئەم ڕاگەیاندنەی ویندهوک بەرز ڕادەگیرێت و لە سەرانسەری جیهان مەراسیم و کۆبوونەوەی تایبەتی بۆ سازدەکرێت.

سەردێڕی ئەمساڵی 2018 بۆ ئەم بۆنەیە"هاوسەنگی دەسەڵاتەکان: میدیا، دادوەری و سەروەری یاسا" دەبێت.

واتە سەنگی دەخرێتەسەر گرنگی دروستبوونی ژینگەیەک کە تیایدا یاسا سەروەربێت و دەزگای دادوەری سەربەخۆبێت و دادگایی هەموو کەسێک دەکرێت ئەگەربێت و تاوان بەرامبەر ڕۆژنامەوانان ئەنجام بدات.

هەروەها باس لە ڕۆڵی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکرێت لە بەرەوپـێشبردنی کۆمەڵگە، بە تایبەتی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، ئەمەش بەو پـێـیەی دەستەیەکی چاودێری دەبێت و شەفافیەت و لێپـرسینەوە و سەروەری یاسا بەهێز دەکات. لەگەڵ ئەوانەش کەلێنە یاسایـیەکان دەستنیشانبکرێن لە بارەی ئازادی ڕادەربڕین و بڵاوکردنەوەی زانیاری لە ڕێگەی ئنتەرنێتەوە.

3/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان