فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

چارەنووسی کچە هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شاری کرماشان، دوای زیاتر لە ٥ مانگ لە دەسبەسەرکرانی هێشتا ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "میترا عەلیزادە"، کچە هاووڵاتییە کورد خەڵکی شاری کرماشان، کە ڕۆژی ٨ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە، پاش پێنج مانگ و ٤ ڕۆژ چارەنووسی ناڕوونە.

میترا عەلیزادە، لە کاتی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی خەڵکی شاری کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتییەوە دەسبەسەر کراوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.

ئەو کچە هاووڵاتییە کوردە لە گۆڕەپانی "ئازادی"ـی شاری کرماشان دەسبەسەر کراوە.

دەوترێ، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی عەلیزادە بۆ ئاگاداربوون لە

Read more...

 

قوتابخانە و قوتابییانی کوردستان و ئیران، لەژێر دەسەڵاتی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بەرەو هەڵدیر دەڕۆن و چارەنووسیان ناڕوونه.

"مێهروڵڵا ڕەخشانی مێهر"، سەرۆکی ڕێکخراوی نۆژەنکردنەوە، گەشەپێدان و تەیارکردنی قوتابخانەکانی ڕێژیمی ئێران لە پرێسکۆنفڕانسێکدا باسی لەوە کردووە، ٢٧ لەسەدی قوتابخانەکانی ئێران لە بواری بیناسازییەوە وەک داڕماو ئەژمار دەکرێن.

ناوبراو وتوویەتی ٣٤ لەسەد پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و تەنیا ٣٩ لەسەدی قوتابخانەکان قایم و پتەون.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم لە قسەکانیدا باسی لەوە کردووە، کە یەک هەزار و ٧٠٠ پۆلی وانەوتنەوە لە کانێکسدا بەڕێوە دەچێت و ٩٨٧ پۆلی وانەوتنەوەی دیکەش لە قوڕ و خشت ساز کراون.

ناوبراو لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەو قوتابخانانەی کە ماوەی

Read more...

 

لووك ئۆیل، دووهه‌مین شیركه‌تی‌ گه‌وره‌ی‌ نه‌وتی‌ ڕووسیه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ هۆی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ گه‌مارۆكانی‌ ئه‌مریكا دژی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران پڕۆژه‌كانی‌ خۆی‌ له‌و وڵاته‌ ڕاگرت. ئه‌و شیركه‌ته‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ مه‌یدانه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ “ئاب ته‌یموور، مه‌نسووری‌ و شه‌نگۆله‌” هاوكاریی وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ ده‌كرد.
شیركه‌تی‌ لووك ئۆیل له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دابوو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ نێوه‌ڕاست نرخی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ خۆی دابه‌زێنێ، كه‌ گه‌مارۆكانی‌ سه‌ر ئێران ڕێگریی له‌ ئه‌نجامدانی‌ پڕۆژه‌كانی‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری‌ ئه‌هواز كرد.
به‌ كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ ڕێكه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی‌، ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ دایه‌ كه‌ پیشه‌سازیی و هه‌نارده‌ی نه‌وتی‌ ئێران له‌ لیستی‌ ڕه‌شی گه‌مارۆكانی‌ خۆ بهاوێژێ. ئه‌و شیركه‌تانه‌ی‌ كه‌ له‌

Read more...

 

هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری خۆی، هاووڵاتییەکی کوردیان دسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگواست.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردان، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موسەیب لاچینی" دەسبەسەریان کرد.

هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان چالاکیی سیاسی ڕاگەیاندووە و پاش دەسبەسەرکردنی ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

لەو پێوەدندییەدا، هێزە ئیتلاعاتییەکان ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد

Read more...

 

بە هۆی بارینی تەرزە و هەستانەوەی لافاو لە پارێزگای ورمێ، کشتوکاڵی وەرزێران زیاتر لە ٧٠٠ میلیارد تمەن زەرەریان بەرکەوتووە.

هەواڵدەریی حکوومەتیی "ئیسنا" بەشی پارێزگای ورمێ، لە زاری بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەکانی ئەو پارێزگایە بڵاوی کردەوە، بە هۆی بارینی تەرزە، کشتوکاڵی ئەو پارێزگایە ٧٥٠ میلیارد تمەن زەرەری بەرکەوتووە.

ئەمیرعەباس جەعفەری ڕایگەیاند: لافاو و سەرمابردووی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، خانووبەرە و ڕێگاکان خەسارەتی پێک هێناوە و زۆرترین خەسارەتیش وەبەر بەشە کشتوکاڵییە کەوتووە.

بە وتەی ناوبراو، ٧٥٠ میلیارد تمەن لە بەشی کشتوکاڵی، ١٠ میلیارد تمەن لە بەشی خانوبەری شار و گوندەکان، ٦ میلیارد تمەن ڕێگاوبانەکان و ٣ میلیارد

Read more...

 

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک بنکەی سەربازیی میلیشیایەکی ئێران بۆردومان دەکەن و کوژراو و بریندار هەن.

چالاکوانانی سووریا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە بۆردومانەکە رۆژی سێشەممە 29/5/2018 کراوەتە سەر ژمارەیەک بنکەی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی لە نزیک ناوچەی قەسیر لە گوندەوارەکانی حمس.

هەروەک ئەو چالاکوانانە باسیدەکەن، جگە لە کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک چەکداری میلیشیاکە و یەکێک لە فەرماندەکانی، بەهۆی بۆردومانەکەوە بنکەی هەماهەنگیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی حزبوڵڵا لەسەر سنووری نێوان سووریا و لوبنان. وێران بووە و ئاگری گرتووە.

تا ئێستا سوپای ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەو هێرشە مووشەکییەی فڕۆکە جەنگییەکانی بڵاو نەکردووەتەوە.

سوپا و فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەندین جار بنکە و بارەگاکانی

Read more...

 

به‌رپرسێكی باڵای ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ پێویست بكات له‌ سوریادا ده‌مێنه‌وه‌.

عه‌لی شه‌مخانی سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری ده‌ڵێت: ئه‌وان له‌سه‌ر داوای سوریا چوونه‌ته‌

Read more...

 

هونەرمەندانی بەناوبانگی سینەمای ئێران بانگهێشتەکەی “حەسەن روحانی”یان بۆ مەراسمی بەربانگ قەبووڵ نەکرد و، بە بڵاوکردنەوەی پەیام و نامە، ڕەخنەیان لە سەرۆک‌کۆماری ئێران گرتووە.
بەشێک لە ئاکتەرەکانی سینەمای ئێران لە وڵامی نامەی بانگهێشتی حەسەن روحانی بۆ زیافەتی بەربانگ، دەعوەتییەکەیان قەبووڵ نەکرد و دۆخی خراپی ئابووریی و کەشی نائەمنی سیاسیی وڵاتیان وەبیر حەسەن ڕوحانی هێنایەوە و لەو بارەوە ڕەخنەیان لێی‌گرتووە.
ئاناهیتا هێمەتی ژنە ئاکتەری ناسراوی ئێرانی بەبڵاوکردنەوەی نامەی حەسەن روحانی لە ئێنیستاگرام، لە وڵامی ئەو نامەیە نووسوویەتی: بەڕێز سەروک‌کۆمار من لەو مەراسمە بەشداریی

Read more...

 

هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریوانیان دەسبەسەر کرد.

شوناس و ناونیشانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە ناوی "ئەمجەد قادری"، خەڵکی گوندی "چۆڕ" سەر بە شاری مەریوان بە ئاژانسی کوردپا ڕاگەیەندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "چالاکیی سیاسی" دەسبەسەر کردووە.

لە ڕاپۆرتی جیهانی ساڵی ٢٠١٥ی چاوەدێرانی مافی مرۆڤدا، هاتووە: "کەسانی سەرکوتکەر لە هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکان و دەزگای قەزاییی ئێران دەسەڵاتێکی بەربڵاویان

Read more...

 

بەپێی خشتەیەک کە لە لایەن یەکێک لە هەواڵدەرییەکانی خودی ڕێژیم بڵاو بووەتەوە، دۆخی ژنانی ئێرانی لە خراپترین حاڵەتی خۆیدایە، کە سیاسەتی چەوت و ناکارامەییی بەرپرسانی ڕێژیم لەسەر پرسی ژنان ئاشکرا دەکات.

ئەم ئامارانە کە لە چەندین پارێزگای ئێران گیراوە، ڕێژەی ژنانی ناڕازیی لە بارودۆخی خۆیان لەوپەڕی خۆیدایە، کە نێوەنجییەکەی بەم شێوەیە هاتووە:

١ـ ڕێژەی ڕەزامەندیی لە شوێنی ژیان، لە نێوان ژنانی ١٥ ـ ٢٤ ساڵدا، (٧٠ لەسەد).

٢ـ ڕێژەی ڕەزامەندیی لە

Read more...

 

تازەلاوێکی تەمەن 18 ساڵەی کورد سزای 10 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپا.

بە بڕیاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان میلاد کاژی، تەمەن 18 ساڵ خەڵکی سەردەشت سزای 10 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا. میلاد تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامیی دراوەتە پاڵ.

ناوبراو کە نیزیک مانگێک لەوە پێش لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری سەردەشتەوە دەسبەسەر کرابوو، لە دادگایەکی ڕواڵەتیدا و بێ ئەوەی هیچ کام لە مافەکانی ئەو تازەلاوەی بۆی

Read more...

 

مانگرتن لە کارکردنی شۆفێری بارهەڵگرەکان لە ئێران لە ڕۆژی ٢٢ی ئایارەوە دەستیپێکردوە و ئەمڕۆ لە چوارەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، مانگرتنەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبێت.

بارهەڵگرەکانی ئێران بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە گرانبوونی پارچەی بارهەڵگر و هەروەها کەمبوونی کرێی ئەو بارهەڵگرانە مانیان لە کارکردن گرتووە و هاتووچۆ و گواستنەوە لە وڵاتیان تووشی کێشەی جدی کردووە.


ئەو مانگرتنە لە ماوەی چوار ڕۆژدا سنووری دەیان پارێزگای ئێرانی تێپەڕکرد، لە هەندێک پارێزگادا بارهەڵگرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی و بەنزینیش بەشداری مانگرتنەکە بوون، ئەوەش وایکردووە بەنزین نەگات بە بەنزینخانەکان و هاوڵاتیان بەنزینیان دەستنەکەوێت.


سوپای پاسداران بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانە، بارهەڵگرەکانی

Read more...

 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پامپێۆ لە وتووێژێکی لە گەڵ بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکا دا کە رۆژی هەینی بڵاو کرایەوە دەڵێت ئەگەر ڕێبەرانی ئێران پەسندی داوای ئەمەریکا بکەن کە وەک وڵاتی ئاسایی ڕەفتاربکەن، ئەمەریکاییەکان سەردانی ئێران دەکەن و وەک دۆست سەیریان دەکەن.

ئەو گوتی ئامانجی ستراتژی نوێ سەبارەت بە ئێران کە حەوتووی ڕابردوو خۆی خستیە ڕوو چەند مەرجی بۆ دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی دیاری کردوە کە وەک "ڕێبەرانی ئاسایی" ڕەفتار بکەن. ئەو گوتی ڕێبەڕانی ئاسایی خەڵک ڕا و ڕووت ناکەن و پارەی ئەوان بۆ "ماجەراکان" لە سوریا و یەمەن دا بە فیڕۆ نادەن.

ئەو یەکێک لە ١٢ مەرجەکانی شی کردوە کە لە گوتاری ستراتژی خۆی دا دەستنیشانی کردن و دەڵیت ئێران دەبێت ڕێگا بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی بدات کە سەردانی ناوەندەکانی لەشکری و ئەزمونگەکانی لێکۆڵینەوە بکات.

پامپێۆ هەروەها ئاماژەشی بە داوای ئەمەریکا دا کە ئێران کۆتایی بە

Read more...

 

دۆخی نەشیاوی ژیان لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان، بەتایبەت کەمپە کاتییەکان لە ناوچەی سەرپێڵ بەردەوام کارەساتی بەسەردا دێت و هەواڵی ناخۆشی لێ بڵاو دەبیتەوە.

ئێوارەی دوێنێ ٥شەممە ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردان لە گەڕەکی فەرهەنگییانی سەرپێڵی زەهاو کەپسوولێکی گاز تەقییەوە کە بەهۆیەوە دەیان کانێکس و خێوەت کە وەک شوێنی نیشتەجێ‌بوونی کاتیی بوومەلەرزەلێدراوان دابین کرابوو ئاگریان گرت و هەموو کەلوپەل و شتومەکەکانیان لە ئاگردا سووتان.

ئەمە یەکەم جار نییە کە خەڵکی خەساردیتووی سەرپێڵ کارەساتی وایان بەسەردا دێت و پێشتریش بە هۆکاری هاوشێوە بەشێک لەم خەڵکە بەڵادیتووە تووشی خەساری گیانی و ماددی بوون و هانایان بۆ چالاکانی مەدەنی کوردستان برد.

سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە ٦ مانگ بەسەر کارەساتی ٢١ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، خەڵکی بەڵالێدراو لە ناوچەکانی وەک سەرپێڵی زەهاو و داڵاهو بە سەختی ژیان بەسەر دەبەن؛ ئەم

Read more...

 

مامۆستا شەپۆل، ئەدیبی نیشتمانپەروەری نەتەوەی کورد، لە شاری تاران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

نوسەر، وەڕگێر، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆ؛ دوکتور "محەممەدساڵح ئیبراهیمی" ناسراو بە "شەپۆل" ساڵی ١٣١٢ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زانا و نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد لەدایک بوو.

مامۆستا شەپۆل، کوڕی خوالێخۆشبو مەلا ئیبراهیم، کوڕی عارفی ڕەبانی حاجی خەلیفە مەلا محەممەد بوو کە بە عالم و زانایەکی پسپۆڕ لە کاتی خۆی لەنێو خەڵکدا بانگ و ئاوازەی هەبوو.

مامۆستا شەپۆل لە سەردەمی منداڵیدا بە داب و نەریتی قەدیم، کتێبە سەرەتایەکانی وەک قورئانی پیرۆز لای بابی فێر بوو و پاشان لە حوجرە، لای مەلایانی زانا علوومی قەدیمیی دینی تەواو کرد و پاشان هەر لە مەهاباد لای حاجی مەلاحوسێن مەجدی درێژەی بە خوێندن و تۆێژینەوە دا.

دوای تێپەڕکردنی ئەم قۆناغانە ئیجازەی وانەوتنەوەی وەرگرتووە و لە ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی بووەتە خەتیب و پێشنوێژی خانقای نەهری و لە هەمانکاتدا بووەتە مودەریس لە مزگەوتی سوور.

مامۆستا شەپۆل وەک تەواوی کاتەکانی ژیانی تینوی فێر بوون بوو و ئەمەش بوو بە هۆی ئەوەی کە شاری مەهاباد و وانەوتنەوە لە مزگەوت جێ بهێڵێ و بۆ تاران کۆچ بکات و لەوێ

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان