فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی خۆیەوە، لە دانیشتنی دادگاییکردنەکەی، ئامادە نەبوو.

رۆژی دووشەممە 30/4/2018 لە ئیستەنبوڵ، بەبێ ئامادەبوونی، دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سری سورەییا ئۆندەر، پەرلەمانتاری ئەنقەرەی هەدەپە، بەڕێوە چوو.

بەپێی زانیارییەکان، سەڵاحەدین دەمیرتاش بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی خۆیەوە، ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو و دادوەریش هەموو پارێزەرەکانی لە دادگا دەرکرد.

پەرلەمانتارانی هەدەپە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە دەرەوەی دادگاکەدا، پرۆسەی دادگاییەکەیان بە ”شانۆگەری“ی حکوومەتی تورکی ا وەسف کرد و داوای ئازادکردنی دەمیرتاشیان کرد.

زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، کە پرۆسەی دادگاییکردنی هاوسەرۆکی هەدەپە و ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە بە بڕیاری دادگا بۆ رۆژی 8/6/2018 دواخرا.

داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا داوای سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی هەریەکە لە دەمیرتاش و ئۆندەری کردووە.

دەمیرتاش لە 4/11/12016 لەسەر سکاڵای داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا تۆمەتی سووکایەتیکردن بە وەـزیری ناوخۆی تورکیا و ئەندامبوون لە ”رێکخراوە تیرۆریستییەکان“ دەستگیر کراوە.

30/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان