فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

میزگردی خەسارناسیی وێژەی کوردی بە بەشداری چالاکانی وێژەی کورد، لە شاری کرماشان بەڕێوەچوو.

ڕۆژی شەممە ٨ی بانەمەڕ، میزگردێکی خەسارناسی لە سەر وێژەی کوردی بە بەشداری چەند کەسێک لە چالاکانی وێژەی کوردی لە ناوچەکانی کرماشان و ئیلام لە نووسینگەی حەوتوونامەی "دەنگی ئازادی" لە شاری کرماشان بەڕێوەچوو.

لەو دانیشتنەدا کە ژمارەیەک لە شاعیران و نووسران تێیدا بەشدار بوون، بەشداربووان، ڕوانگەی خۆیان لە سەر دامەزراندنی ناوەندێک یان کانوونی نووسەرانی کورد لە کرماشان وئ یلام خستە بەرباس و تاوتوێ کرد.

ئەو کۆمەڵە نووسەر و شاعیرە، بۆ ئەو کارانە پێشنیاریان کرد بە کەڵکوەرگرتن لە کەرەستە یاساییەکان، ئەم کانوونە وەکو ئەنجومەنێکی خەڵکی تۆمار بکرێت.

هەروەها لەو میزگردەدا، نووسەران و شاعیران ئاماژەیان بەوە کرد کە سەرنجی زیاتر بخرێتە سەر بیاڤی نووسراوەکانی زمانی کورد، دامەزاردنی ئەنجوومەنێکی پسپوڕیی شێعری زمانی کوردی لە کرماشان و بەڕێوەبردنی چیرۆک گوتن و وەرگێڕان لەو بابەتانە بوون کە باسیان لێوە کرا.

یەکێکی دیکە لەو باسان کە لەو میزگردە باسی لەوە کرا، دووبارە چاپ کردنی بەرهەمە بە نرخەکانی کوردی لە فۆڕم و قەبارەی جیاوازدا پێویست بە کەڵکوەرگرتن لە دنیای مجازی و بە تایبەت لە ئەپلیکەیشنەکان، کە بتوانێ لە داهاتوودا بۆ هۆگرانی فەرهەنگی و هونەری کوردی ئاکامێکی ئەرێنی هەبێت.

30/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان