پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و، دەگوترێ ڕەوانەی گرتووخانە کراوە.
شەوی ڕابردوو موختار زارعی لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند؛ کە سەرلەنوێ بە هۆی زنجیرە نامەکانی کە ڕەخنەی لە ڕێبەری نیزام گرتووە، بانگکراوە بۆ دادسەرای دادگای ئینقلاب لە شاری سنە و، لێپرسینەوەی لێدەکرێ.
ئەو رۆژنامەنووسە ماوەیەک لەمەوپێش لە چەند نامەی سەرئاوەڵە، ڕووبە ڕێبەری نیزام سەید عەلی خامنەیی باسی لە کۆمەلیک گرفتی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی ئێرانی کردو ، خامنەیی لەو بارەوە بە بەرپرسیار زانیوە.
موختار زارعی رۆژنامەنووس و هەڵسووڕی مەدەنی لە نامەکانیدا بە ئاماژەدان بە سێ دەیە دەسەڵاتی باڵای خامنەیی، باسی لەوە کردووە کە بە نیسبەت کەموکۆڕییەکان