به‌ر له‌سه‌ردانی ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌ڵمانیا، ڕه‌وه‌ندی كوردی گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان سازده‌كات
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ 3ی ئابی 2018بڵاویكرده‌وه سه‌ردانی چاوه‌ڕوانكراوی ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌ڵمانیا كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و كورده‌كانی دانیشتوی ئه‌ڵمانیاش به‌و بۆنه‌یه‌وه بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه ڕه‌وه‌ندی كوردی خوازیاری ئه‌وه‌ن له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی براندنبۆرگی به‌ناوبانگی به‌رلیندا به‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكی توركیا كه‌بڕیاره له‌كۆتایی مانگی ئه‌یلولی داهاتودا ئه‌نجام بدرێت خۆپیشاندان سازبكه‌ن.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به لێدوانی "محه‌مه‌د تانفریی" جێگری