مانگی ڕابردووش شەڕێکی هاوشێوە ڕوویدا کە ١٠ لە کەس لە هێزەکانی رژیم تێیدا کوژران.
بە گویرەی هەواڵی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس سپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران دەڵیت لە تێکهەڵچوونێکی هەریمی نزیک سنووری عێراق ١٠ کەس لە ئەندامانی هێزێکی کوردی ئێرانی کوشتوە.
ماڵپەڕی سپای پاسداران دەڵێت ئەو شەڕە لە نزیک شاری شنۆیە ڕوویدا کە چەندین جاران لە نێوان هێزەکانی ئیران و هێزەکانی کورد شەرهاتۆتە پێش.
بە گوێرەی ئەو ماڵپەڕە ژمارەیەکی "بەرچاو" لە چەک و تەقەمەنی و کەرەسەکانی پەیوەندی گرتن کەوتوونەتە دەستی سپای پاسداران.
بەلام سپای پاسداران هیچ زانیارییەک سەبارەت بە کوژرا و برینداربوونی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دابین ناکات.
هەر لە پەیوەندی ئەم هەواڵەدا ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ئاگاداری فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ی بڵاوکردۆتەوە کە تێدا هاتوە:
"بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، شەوی رابردوو کاتژمێر ١ی سەرلەبەیانی، شەڕێکی توند لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی دژی گەلیی سپای پاسداران لە شاخەکانی