فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە ئەمنییەتییەکان، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و کرێکاریی خەڵکی شاری سنە کە خوازیاری لەسێدارە نەدانی ڕامین حوسێن‌پەناهین، دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ڕابردوو ٣٠ی جۆزەردان، بە هۆی ئەگەری لەناکاوی لەسێدارەدانی ڕامین حوسێن‌پەناهی، لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری سنە، ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاریی و مەدەنی بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە ناوبراو، لە بەردەم زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کۆ بوونەوە، چەند کەسێک لە چالاکانی مەدەنی و کرێکاریی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتییەوە دەسبەسەر کران.

لە ناو چالاکانی دەسبەسەرکراوی کرێکاریی و مەدەنی لە شاری سنەدا، "لوتفوڵلا ئەحمەدی"، "ڕەفیق کەریمی" و "سەید خالید حوسێنی" بەرچاو دەکەوێت.

دەسبەسەرکردنی چالاکانی کرێکاریی و مەدەنیی شاری سنە، لە پشتیوانی لە ئێعدام نەکردنی ڕامین حوسێن‌پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام بووە.

دەوترێ، ژمارەی دەسبەسەرکراوەکانی چالاکانی کرێکاریی و مەدەنیی

Read more...

 

ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی جۆزەردان، سێ کارناسی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک داوایان لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کرد هەرچی زووتر سزای ئیعدامی ڕامین حسێن‌پەناهی هەڵبوەشێننەوە.

ئاگنێس کالامار ڕێپۆرتێری تایبەتی ئیعدامە نایاساییەکان، داینووس پورس، ڕێپۆرتێری تایبەتی مافی سڵامەتی جەستەیی و دەروونی زیندانیان و نیلز مێلزر، ڕێپۆرتێری تایبەتی ئەشکەنجە نامرۆڤانەکان، بە سزای ئیعدامی ڕامین حسێن‌پەناهی کاردانەوەیان نیشاندا و بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئەم سزا ناعادڵانەیە بوون.

لە بەشێکی ئەم پەیامەدا هاتووە: سزای ئیعدامی ڕامین حسێن‌پەناهی ناعادڵانەیە و مافی پارێزەر و پێڕاگەیشتنی پزیشکی و چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەی مافی ڕامین حسێن‌پەناهیە و زەوت

Read more...

 

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی وڵاتانی ئەوروپی نیگەرانن لە بەرنامە موشەکییە باڵیستیکیەکەی ئێران و داوای دوۆزینەوەی چارەسەرێکی کرد بۆ بەرپەرچدانەوەی بەرنامە دوژمنکارییەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پاشای ئەردەن پاشا عەبدوڵای دووەم لە عەمان، مێرکڵ وتی " ناکرێت بەس گفتوگۆ لەسەر بەرنامە دوژمنکارییەکانی ئێران بکەین بەڵکو پێویستمان بە چارەسەری خێرایە." هەروەها ڕاشیگەیاند 384 ملیۆن یۆرۆ لەمساڵدا وەکو یارمەتی بۆ ئەردەن تەرخان دەکات.

جێی ئاماژەیە هێشتا ئەڵمانیا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێراندا ماوەتەوە، کە بۆتە هۆی بەرزکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران لەبەرامبەر سنووردارکردنی بەرنامە ناوەکییەکەی

Read more...

 

بەپێی هەواڵەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردان، بە هۆی تەقینەوەی کەپسول لە یەکێک لە کارگەکانی پڕکردنەوەی کەپسولی ئۆکسیژن لە شارۆچکەی نۆکانی کرماشان، لاوێکی ٢٦ ساڵە گیانی لە دەستدا و شارۆمەندێكیتریش برینداربوو.

بریندارەکە تەمەنی ٤٠ ساڵە و خەڵکی شاری کرماشانە کە بۆ چارەسەری

Read more...

 

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بە دەستێوەردان لە بازار، کەشێکی مەسموومی ئابوورییان دروست کردووە.

سیاسەتە هەڵە ئابوورییەکانی ڕێژیم و دووبارە بوونەوەی گەمارۆکان لە لایەن ئامریکا و کشانەوەی کۆمپانیاکانی دەرەکی لە ئێراندا، ئابووریی ئێرانی تووشی قەیران کردووە، لەم حاڵەتەدا، بەرپرسانی باڵای ڕێژیم، ناتوانن ئەو قەیرانە چارەسەر بکەن.

لە لایەکی دیکەشەوە، بەرپرسانی دیکەی ڕێژیم بە تایبەت فەرماندە نیزامییەکانی سپای پاسداران و ئاغازادەکان، پەرە بەو قەیرانە دەدەن بۆ دەسکەوتی تاکەکەسی خۆیان و گەندەڵی لە بازاری ئێراندا.

لە نوێترین گەندەڵی لە بازاری ئێراندا، ناسر سراج، بەرپرسی ڕێکخراوی پشکنین، ڕایگەیاندووە، کە لە پێشفرۆشکردنی سکە لە بازار، ٥٠ کەس بە کڕینی ٣٨٠ هەزار سکە، ٣٨٠ میلیارد ت

Read more...

 

لە مانگی بەفرانباری ساڵی رابردوو کە شەپۆلێک ناڕەزایەتی لە دژی گەندەڵیی ماڵی و گرانی، لە شارەجیاجیاکانی ئێران دەستی‌پێکرد، ئێستاشی لەگەڵ بێ ئەو مانگرتن و هاتنە سەرشەقامی خەڵکی وەزاڵەهاتوو، لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی جۆراوجۆر هەربەردەوامە .
رۆژی دووشەممە ٢٨ی جۆزەردان لە شارەکانی تاران ، قوم ، ئەراک و، مەهاباد چینە جیاجیاکانی کۆمەڵگە، گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان، لە هەمبەر دۆخی خراپی ئابووری و گرانی بەڕێوە برد.
رۆژی دووشەممە سینفی پێڵاوفرۆشەکانی بازاڕی تاران بەشێوەی بەربڵاو دەستیان دایە مانگرتن و، ڕاشکاوانە بە دژی کۆماری ئیسلامی و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ئەو نیزامە دروشمیان سەردا.
پێڵاوفرۆشەکانی بازاڕی تاران رووبە بەرپرسانی دەسەڵاتدار و خەمسارد، لە بەرانبەر دۆخی نالەباری ئابووریی وڵات، دروشمی” ئێوە دوژمنی ئێمەن، نەک ئامریکا”یان وتەوە.
هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتیی دەربڕینی کاسبکاران و دۆکاندارانی

Read more...

 


کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار کە بە هۆی تەقەینەوەی مین بریندار ببوو، به‌ بڕیاری دادگایی شاری پیرانشار سزای بژاردنی 23میلیون تمەنی به‌سه‌ردا سه‌پا.
لوقمان وەحیدی، تەمەن 36 ساڵ خەڵکی پیرانشار لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕایڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسی لەوە کرد کە سەبارەت بەو حوکمه‌ ناڕەزایەتیم دەربڕیوە بەڵام تا ئێستا وڵامی پێویستم وه‌رنه‌گرتوه‌. ناوبراو گوتی بەهۆی هەژاری و بێدەرەتانی ناتوانم تێچووی چارەسەری پزیشکی بدەم و پیویستیم بە هاواکاری ماڵی هەیە.
ناوبراو که‌ خێزانداره‌ و دوو منداڵی هەیە، ڕۆژی دووشەممە 29ی خەزڵوەر لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی کانی خودای پیرانشاردا بەهۆی تەقینەوەی مین چاو ولاقێکی لەدەست دا.

 

 


جێ‌ئاماژەیە زۆربەی کۆڵبەرانی زیان‌وێکەوتووی تەقینەوەی مین خێزاندار و له‌ توێژی فەقیر و هەژاری کۆمەڵگه‌ن، کە تا ئێستا لەلایەن هیچ ئۆڕگانێکی حکوومەتەوە پشتیوانیی لێ نەکردوون.
قه‌یرانی ئابووری لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت

Read more...

 

حوکمی لە سێدارەدانی یەکێک لە دراوێشی گۆنابادی نیعمەتوڵلاهی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی پێگەی زانیاری گەیاندنی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری تاران، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی جۆزەردان، حوکمی ئێعدامی محەممەد ڕەزا سەلاسی باباجانی، یەکێک لە دراوێشەکانی گۆنائابادی نیعمەتوڵلاهی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

ناوبراو، بەوە تۆمەتبار بووە کە ڕۆژی ٣٠ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو (٩٦)، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی نێوان دەروێشە گۆنابادییەکان و مەئموورانی ئینتزامیی لە شەقامی پاسدارانی شاری تاران، لە کاتی لێخوڕینی ئۆتوبوس، سێ کەس لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکانی کوشتوە.

لقی ٩ی دادگای کەیفەری یەکی شاری تاران لە دادنامەیەکدا لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٦ محەممەد سەلاسی بە هۆی سێ کەڕەت "کوشتنی بە ئەنقەست" بە

Read more...

 

٣٨هەشتەمین کۆبوونەوەی شۆرای مافی مرۆڤ نەتەوەیەکگرتووەکان له بارەگای سەرەکیی ئەو ڕێکخراوەیە لە شاری ژنێف بەڕێوە چوو.

لە بەشێکی ئەو کۆبوونەوەیەدا هاتووە: كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان - ژنێڤ سەرنجی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ سه‌ر سیاسه‌تی سه‌ركوت و سه‌ركۆنه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافه‌كانی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و مافی كۆبوونه‌وه‌ و خۆ ڕێكخستن له‌ كوردستانی ئێران ڕاده‌كێشێ.

دەقی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژنێف چەشنەیە:

به‌ڕێز ڕاپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان!

كۆماری ئیسلامیی ئێران سیاسه‌تی سنوورداركردنی توندی ئازادی

Read more...

 

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ زیندانه‌وه‌ یه‌كه‌م په‌یامی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: 20 ساڵیش له‌ زینداندابم سه‌رم نه‌وی ناكه‌م.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌" له‌ زیندانه‌وه‌ یه‌كه‌م په‌یامی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بڵاوكرده‌وه‌.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ سه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ نانه‌وێنن كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ده‌كه‌ن .

راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌گه‌ر 20 ساڵیش له‌ زینداندا بێت سه‌ری نه‌وی ناكات و به‌رده‌وامده‌بێت، هه‌رله‌و په‌یامه‌یدا رایگه‌یاندوه‌، هه‌ندێ لایه‌ن له‌ رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی توركیا بترسێنن.

ده‌شڵێت، توركیا له‌لایه‌ن تاكه‌كه‌سێكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت، كه‌ ئه‌مه‌ش

Read more...

 

چالاکێکی کرێکاریی، خەڵکی شاری سنە، بانگهێشتی ناوەندی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا و لە لایەن مەئموورانی ئیداری ئیتلاعاتەوە لێکۆڵینەوەی لێ کرا.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٢٥ی جۆزەردان، خەلیل کەریمی"، کرێکاری بیناسازی و ئەندامی یەکیەتیی ئازادی کرێكاران، بانگهێشتی ناوەندی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا و بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر لێپرسینەوەی لێ کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە بە تۆمەتی "بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ "بنەماڵەی ڕامین حوسێن‌پەناهی"، زیندانی سیاسی کورد مەحکووم بە ئێعدام" بانگهێشتی ئەو ناوەندە خەبەرییە کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی

Read more...

 

لە درێژەی جێبەجێکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کۆمپانیای مەزدای ژاپۆن و هیۆندای کۆریای باشوور گرێبەستەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندووەتەوە.

وەلی مەلەکی، ئەندامی کۆمسیۆنی پیشەسازیی پەرلەمانی ئێران بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە: "دوو کۆمپانیای بەرهمەهێنەری مەزدای ژاپۆنی و هیۆندای کۆریای کۆریای باشوور ڕایان گەیاندووە بەو هۆیەی لە ئەمریکا چەندان بەرانبەری ئێران قازانج دەکەن، بۆیە واز لە ئێران دەهێنن و گرێبەستەکانیان هەڵوەشاندەوە".

گرووپی (بەهمەن) گرووپێکی دابینکەری خزمەتگوزاری و هاوردەی یەکەدەک و کەلوپەلی هەر دوو کۆمپانیای مەزدا و هیۆندالە ئیران بووە، کەوتووەتە بەر سزا و گەمارۆکانی ئەمریکا و گرێبەستەکانی لەگەڵ ئەو دوو کۆمپانیایە هەڵوەشاندووەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا نزیکەی یەک مانگ لەمەوبەر بە فەرمی

Read more...

 

کاربەدەستێـکی ئوردن دەڵێت وڵاتەکەی بە نیاز نیـیە لە ئێستادا باڵیۆزێکی نوێی خۆی بۆ ئێران ڕەوانەبکات، ئەمەش بەهۆی سیاسەتەکانی تاران لە ناوچەکەدا.

ڕۆژنامەی ئەلغەدی ئوردن ئەمڕۆ هەینی لە زاری ئەو کاربەدەستەوە بڵاویکردووەتەوە کە گوتویەتی بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆز عەبدوڵڵا ئەبو ڕومان لە تارانەوە بۆ ئۆفیسی وەزارەتی دەرەوە لە عەممان بەپـێی فەرمانێکی پـێشووی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بووە و ڕۆژی پـێنجشەممە پاشایەتی وڵاتەکە پەسەندی کردووە.

پاشان کاربەدەستەکە گوتویەتی بڕیارەکە هەڵوێستی ئوردن دووپاتدەکاتەوە کە سیاسەتەکانی ئێران لە ناوچەکە و دەسـتێوەردانی لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی، بە تایبەتی هی وڵاتانی کەنداو ڕەتدەکاتەوە. گوتوشیەتی ئاسایشی عەرەبستانی سعودیـیە و

Read more...

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی لەشکری لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەی قەندیل.

مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەی بۆ کەناڵی خەبەرتورکی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و گوتی پەکەکە بۆ ئێرانیش جێی هەڕەشەیە، بۆیە پەرەدەدەن بە پەیوەندیـیەکانیان لەگەڵ ئێراندا.

دوێنێ سێشەممەش نورەدین جانیکلی وەزیری بەرگری تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی گوت ئێران پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکەیان دەکات و ئەنکەرە بۆ ئەم مەبەستە وتووێژی لەگەڵ عێراق کردووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئێران لای خۆیەوە بە فەرمی هیچی لەم بارەیەوە ڕانەگەیاندووە.

بەڵام عێراق لە زاری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق

Read more...

 

له‌ سنووره‌كانی‌ چالدێران، سه‌رده‌شت و بانه‌ لانیكه‌م 4 كۆڵبه‌ر له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا به‌ ته‌قه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ڕێژیم بریندار بوون.
به‌ پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ناوه‌ندی‌ دێموكراسی و مافی مرۆڤی‌ كوردستان، ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ڕێژیك له‌ سه‌ر سنووری‌ چالدێرانی‌ ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كۆڵبه‌رانی‌ كورد كرد كه‌ له‌ ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی‌ محه‌ممه‌د خه‌لیلی حه‌یده‌رانلوو به‌ سه‌ختی‌ بریندار بوون و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ماكۆ گواسترایه‌وه‌ و پاشان به‌ هۆی‌ سه‌ختیی برینه‌كه‌ی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ورمێ گواسترایه‌وه‌.
هه‌روه‌ها له‌ سنووره‌كانی‌ سه‌ربه‌ شاری‌ سه‌رده‌شت هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ته‌قه‌یان له‌ كۆمه‌ڵێكی‌ دیكه‌ له‌ كۆڵبه‌رانی‌ كورد كرد و كه‌سێكی‌ دیكه‌ به‌ ناوی‌ سیروان قادرپوور گولله‌ی‌ وه‌لاقی كه‌وت و به‌ توندی‌ بریندار بوو.
هه‌روه‌ها له‌ سنووری‌ چۆمانی‌ سه‌ربه‌ شاری‌ بانه‌ كۆڵبه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان