لە درێژەی مێلیتاریزە کردنی شار و گوندەکانی کوردستان لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، هەر ئێستا گردی شەڕگە هەڵکەوتوو لە گوندی حەسەنوران کە پێشتر پایەگا بووە لە لایەن چەکدارانی سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە گەمارۆ دراوە.
فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند: بە پێی ئەو زانیارییانەی کە هەر ئێستا بە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان گەیشتووە، گوندی حەسەنوران لە لایەن سپای پاسدارانەوە گەمارۆ دراوە و هێزێکی زۆری ڕێژیم لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان هاوردەی ئەم ناوچە کراوە و گوندەکانی