هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشتیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کور، بە ناوی "کەریم ئەحمەدپوور"، خەڵکی گوندی "بێورانی خوار" سەر بە شاری سەردەشت، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە فەلەکەی پارکی منداڵی شاری سەردەشت دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەم هاوڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
25/9/2018