فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە ئێعدام مەحکووم کرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "مەحیەدین ئیبراهیمی" کوڕی محەممەد، تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی گوندی "ئاڵکاوێ"ی شاری شنۆ لە لایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ بە ئێعدام مەحکووم کرا.

دادگای ئینقلابی شاری ورمێ "ئەم هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی "هاوکاری و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیونەکانی حکوومەتی ئێران" تاوانبار و حوکمی لە سێدارەدانی بە سەردا سەپاندووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە له ڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا، لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران بریندار و دواتر دەسبەسەر کرا.

ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە پاش برینداربوونی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ ڕاگوێزراو و دواتر بە بێ تەواوی کردنی ماوەی دەرمانەکەی بۆ گرتووخانەی سپای سەیدوشوهەدای شاری ورمێ ڕاگوێزراوە و بە تۆمەتی "هاوکاری و ئەندامبوون لە ئەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران" لێکۆڵینەوەی لە گەڵ کرا و ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

٢٩ی گەلاوێژی ئەمساڵ، دادگایی کردنی مەحیەدین ئیبراهیمی لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر "شێخلوو"، بەبێ هەبوونی پارێزەر بەڕێوەچوو و ئەمڕۆ یەکی مانگی ڕەزبەر بڕینەوەی حوکمی ئێعدام بە تۆمەتی "هاوکاری و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران"، بە شێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ساڵی ٨٩، ئەم هاوووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی " ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران"، دەسبەسەر و پاش تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی شاری ورمێ ئازاد کرا.

ساڵی ڕابردوو، برایەکی ئەم زیندانییە سیاسیە کوردە بە ناوی "نورەدین ئیبراهیمی" بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە کاتی کاسپی کردن گیانی لە دەست دا.

24/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان