فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی ماف نیوز، هاووڵاتییەکی شنۆیی لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە تۆمەتی ئەندامەتیی یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
“مەحیەدین ئیبڕاهیمی” تەمەن 40 ساڵ کوڕی “محەممەد خەڵکی ئاڵکاوێی سەر بە شاری شنۆ لە ڕۆژی 29ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی بەبێ مافی هەبوونی بەرگریکار لە لقی دووی دادگای ئیبقلابی ورمێ لەلایەن قازی “شێخلوو” وە، دادگایی کراوەو 1ی ڕەزبەی ئاکامی دادگاییەکەی پێڕاگەیەندراوە کە حوکمی سێدارەی بۆ بڕاوەتەوە.
مەحیەدین ئیبڕاهیمی لە 12ی خەزەڵوەری 1396ی هەتاوی لە کاتی کۆڵبەری‌دا و، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی بە برینداری دەسبەسەرکراو، لە دوای چارەسەرکردنی سەرەتایی برینەکانی ڕەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای کراو بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕێژیم لێپێچینەوەی لەگەڵ کرا.

25/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان