فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

تەندروستی دوو کۆڵبەری چاڵدێرانی کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار کرابوون، نالەبار ڕاگەیاندراوە.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بارودۆخی تەندروستی دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری چاڵدێران بە ناوەکانی "پەیمان قولیزادە و عێزەدین حوسێن‌نژاد" کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان پێکرابوون، نالەبار وەسف کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بارودۆخی تەندروستی عێزەدین حوسێن‌نژاد نالەبارە و لە نەخۆشخانەی چاڵدێران خەوێندراوە و هەروەها پەیمان قولیزادە بە هۆی کاریگەربوونی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەی شاری زەنجان ڕاگوێزراوە.

شەوی ٢٧ی خەرمانان، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە ئەنجامی دەسڕێژ لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد، کۆڵبەرێکی کوردیان لە سنووری شاری چاڵدێران کوشت.

شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردە بە ناوی "نعمەت شەهبازی حەیدەرانلوو"، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی گوندی "عیسا گۆلێکـ"ـی شاری چاڵدێران ڕاگەیەندراوە.

24/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان