فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

كۆشكی سپی دووباره‌ دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ نادات رژێمی ئێران بگۆڕێت، به‌ڵام به‌رده‌وامیدان به‌ فشاره‌كانی بۆ سه‌ر تاران راگه‌یاند و سزای نوێش به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنێت.

جۆن بۆڵتون، راویژكاری دۆناڵد تره‌می، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ په‌راویزی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دووپاتیكرده‌وه‌، "گۆڕینی رژێمی ئێران به‌شێك نییه‌ له‌ سیاسه‌تی ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌م".

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ گوتیشی: "سزای زۆر قورسمان به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندووه‌ و سزای زیاتریش به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنین، ئه‌وه‌ی له‌ ئێران چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین، گۆڕانكاری گه‌وره‌یه‌ له‌ سیاسه‌ت و ره‌فتاره‌كانی"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تا ئه‌و كاته‌ی ئێران به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، ئێمه‌ش له‌سه‌ر فشاره‌كانمان بۆ سه‌ر تاران به‌رده‌وام ده‌بین".

پێشتریش چه‌ندین جار به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندبوو، واشنتۆن هه‌وڵ نادات رژێمی تاران بگۆڕێت، به‌ڵكو هه‌وڵ بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی ده‌دات و سنوورێك بۆ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ داده‌نێت، له‌كاتێكدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پارێزه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لێدوانێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی راگه‌یاندبوو راگه‌یاندبوو و جه‌ختی له‌سه‌ر رووخاندنی رژێمی ئێران كردبووه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رودی جولیانی، پارێزه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه‌، ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی سووره‌ له‌سه‌ر رووخاندنی رژێمی تاران و هه‌وڵه‌كانییشان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چڕكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ لێدوانێكدا جولیانی گوتی: "نازانم كه‌ی ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له‌وانه‌یه‌ ‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك یان چه‌ند مانگێك یاخۆد چه‌ند ساڵێك بخایه‌نێت، به‌ڵام دره‌نگ یان زوو هه‌ر ده‌بێ بیڕووخێنین، ئاشكرایه‌ كه‌ گه‌لی ئێرانیش هه‌ر ئه‌مه‌ی ده‌وێت و گیریان به‌ده‌ست رژێمی تارانه‌وه‌ خواردووه‌".

له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا پارێزه‌ری تره‌مپ رووی قسه‌كانی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران كرد و جه‌ختی كرده‌وه‌، "پێویسته‌ حكوومه‌ته‌كه‌تان ئه‌و ترسه‌ی لێ بنیشێت كه‌ هه‌ر ده‌یڕووخێنین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمه‌ ئه‌وه‌ له‌بیر ناكه‌ین كه‌ ئه‌وانه‌ ئێوه‌ن پلان بۆئه‌وه‌ داده‌ڕێژن، تاوانی كوشتن له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان ئه‌نجام بده‌ن".

جولیانی گوتی: "گرووپێكی تاوانباران و بكوژان و كه‌سانێك كه‌ خۆیان له‌ به‌رگی پیاوانی ئایینیدا نیشانده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌ستیان به‌ خوێنێكی زۆر و پێشبینی نه‌كراوی خه‌ڵكی بێتاوان سوور كردووه‌".

٢٥/٩/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان