فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

یندانییەکی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام، لە لایەن زیندانییانەوە بە فەرمانی حەفازەتی زیندانی ورمێ ئەزیەت و ئازار دەدرێت.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "ئەرسەلان خودکام" زیندانیی سیاسیی کورد، کە لە کۆتایییەکانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا، لە لایەن لقی ٢٢ی دادگای نیزامی ورمێ بە تۆمەتی "هەوڵدان بە دژی تەناهیی نەتەوەیی لە ڕێگەی سیخوڕیکردنی بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەت" بە ئێعدام مەحکووم کراوە و بە فەرمانی حەفازەتی زیندانی شاری ورمێ لە لایەن زیندانییانی ئاسایییەوە ئازار و ئەزیەت دەدرێت.

ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە، لە دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردوەتەوە.

ئەرسەلان خودکام، خاکەلێوەی ئەمساڵ لە شاری شنۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەسبەسەرکرا و دوای سێ مانگ لێکۆڵینەوە لە زیندانی ناوەندە ئیتڵاعاتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگوێزرا و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە بەندی ٣-٤ی ئەم زیندانەدا زیندانی کراوە.

شەش دانیشتنی دادگای ئەم زیندانییە کوردە، لە دادگای ئینقلابی ورمێدا بەڕێوە چووە و دواتر دۆسییەکەی بۆ لقی ٣٢ی دادگای نیزامی ورمێ نێردراوە، ئەم دادگا نیزامییە ناوبراوی بە تۆمەتی "هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی لە ڕێگەی سیخوڕیکردن بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

ئەم زیندانییە تەمەن ٤٧ ساڵە خەڵکی مەهابادە و ٢٢ ساڵ پێش بۆ ماوەی یەکساڵ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و دوای وازهێنانی تەواوەتی لەم حیزبە گەڕاوەتەوە شاری مەهاباد و نزیک بە ١٦ ساڵ ئەندامی سپای پاسداران بووە.

ئەرسەلان خودکام، لە ماوەی دادگاییکردنەکەیدا لە گرتنی پارێزەر بێبەری بووە و سپای پاسداران ناوبراوی بە ناردنی بەڵگەنامەی سپا بۆ حیزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان تۆمەتبار کردووە.

24/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان