فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاووڵاتییەکی کورد، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردووە.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی "دلێر نەسروڵڵاهی" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردووە.

هێزەکانی ئیتلاعات ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بە هۆی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوە لە چوار چالاکی ژینگەپارێزی مەریوانی لە شاخی ئاویەر بانگهێشت کردووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، دوای چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ئازاد کراوە.

دوای بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی یادکردنەوە لە چوار چالاکی ژینگەپارێزی مەریوانی لە شاخی ئاویەر لە سنە، لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٩ی خەرمانان، هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستیان بە بانگهێشتکردنی زیاتر لە ١٠ چالاکی کرێکاریی و ژینگەپارێزی کردووە.

ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانان، چوار چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان، بە ناوەکانی "شەریف باجوەر، ئومید کۆنەپۆشی، ڕەحمەت حەکیمی‌نیا و محەممەد پژوهی" لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی دەوروبەری شاری مەریوان گیانیان لەدەست دا.

24/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان