فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

برای عەلیڕەزا سپاهی لایین، شاعێری کوردی خەڵکی خۆراسان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانان، حەمیدڕەزا سپاهی لایین تەمەن ٣٢ ساڵ و برای عەلیڕەزا سپاهی لایین، شاعێری کوردی خەڵکی خۆراسان، لە نزیک گوندی "درگێز" بە تەقەی فەرماندەی پاسگای "سنگدیوار"، جەواد ئەمیری پێکرا.

عەلیڕەزا سپاهی لایین، وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: براکەی حەمیدڕەزا لە نزیک گوندی "درگێز" خەریکی شوانی بووە.

ناوبراو هەروەها دەڵێت: براکەی لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ کراوە و بە هۆی شکاوی ئیسکی لاقی، "پلاتینـ"ـیان بۆی داناوە.

عەلیڕەزا سپای لایین لە هەمبەر ئەو کارە لە یاداشتێکدا لەژێر ناوی "دوو تیر و یەک نیشان" نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ کە چوومە درگێز، بۆ داداگییکردن نەڕۆیشتمەوە. دادگا و زیندان هی جارەکانی پێشوو و شارەکەم کەڵاتی نادری بووە. ڕۆیشتبووم بۆ درگێز بۆ سەردانی براکەی کە بە گولـلە پێکرابوو؛ دوو گوللــەیان لە یەک شوێن لێ دابوو.

عەلیڕەزا سپاهی لایین، هەتا ئێستا زیاتر لە ١٠ کتێبی بە زمانەکانی کوردی و فارسی بڵاو کردووەتەوە و بە یەکێک لە نووسەرە بەتواناکانی ئێران بە ئەژمار دێت.

پێشتریش، ئەم شاعێرە کوردە، ڕۆژی ٨ی گەلاوێژی ساڵی ٩٠ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەشهەدەوە بە تۆمەتی "پەیوەندیی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، هۆنینەوە دروشمی ڕەخنەگەرانە دژی حکوومەت و ڕێزگرتن لە ڕێبەرانی کورد" دەسبەسەر کرابوو. هەروەها مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٢ لقی ٣ی دادگای شاری مەشهەد بە سەرۆکایەتی دادوەر سوڵتانی، عەلیڕەزا سپاهی لایین بە ١١ مانگ زیندان، ٥ مانگ بێبەشبوون لە چالاکیی فەرهەنگی و دانی پارە نەخت مەحکووم کرابوو.

٢٥/٩/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان