لیوا ئەحمەد کۆیی
له میدیای عه‌ره‌بی و به‌شێكی میدیای كوردیشدا، له زاری سیاسی و په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تییه شۆڤێنییه‌كانی عه‌ره‌ب و به‌شێك له كورده‌كانی به‌غداش، به به‌رنامه‌ی پیلان بۆ داڕێژراو له چوارچێوه‌ی شه‌ڕێكی ده‌روونیی به‌رده‌وامدا، گوێمان له قسه و لێدوان دژ به پێشمه‌رگه و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌بێ، ئه‌مه دیارده‌یه‌كی هێنده ساده و بچووك نییه، ته‌نیا به هه‌ڵمه‌تی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و قسه‌ی هه‌رزه سیاسی و په‌رله‌مانتاره‌كان لێكی بده‌ینه‌وه، به‌ڵكو ڕوانگه‌ی قوڵتری له‌پشته‌وه‌یه، به‌گشتی شه‌ڕێكی ده‌روونیه، بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی پێشمه‌رگه كه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا شانازی به نهبهردییهكانیهوه ده‌كرێ، هاوكات هه‌وڵێكیشه بۆ به‌لاڕێدا بردنی ئامانجی له‌مێژینه‌ی كورد و ساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر گه‌یشتن به مافی چاره‌ی خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆی.
ئه‌م پیلانه به‌چڕی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، هه‌وڵ ده‌درێ له ناوخۆی كوردستان ڕای گشیتی له‌سه‌ر دروست بكرێ و خه‌ڵكی كوردستان به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نرێن، كه كوردستان مووچه‌ی نییه و كاره‌بای نییه و ئاو و سووته‌مه‌نی و قوتابخانه‌ی باشی نییه، چۆن به‌و شێوه‌یه سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، پێشمه‌رگه مووچه‌ی نییه و چه‌كی نییه و دابه‌ش كراوه، چۆن كوردستانی سه‌ربه‌خۆی پێ ده‌پارێزرێت!