مهغدید سهپان
لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیای زانیاری و زۆربوونی ژمارەی بەکارهێنەرانی ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەرفەتێکی زێڕین بۆ هەموو کەسێک رەخساوە، بێ تێپەڕبوون بە هیچ فلتەرێک (filter)، نووسین و وێنە و دەنگ و گرتەی ڤیدیۆیی خۆی لە ئەکاونتی کۆمەڵایەتی دابنێ و بڵاویبکاتەوە.ئەم دەرفەتە باشە، تەنیا هاوڵاتی ئاسایی سوودی لێوەرنەگرتووە، بەڵکو نووسەر و رۆژنامەنووس و کەسانی سەرکردەش زۆرجار بەرهەم و نووسین و ڕایخۆیان لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان دادەنێن و بڵاودەکەنەوە.بڵاوکردنەوەی نووسین بێ هیچ فلتەر و رەقابە لەوانەیە بۆ ئەو گەلانەی زمانی نووسینیان دەمێکە بێعەیب و ستانداردە (standard) و کێشەی ئیملا و ڕێزمان و خاڵبەندییان نییە، هیچ گرفت نەبی، بەڵام بۆ ئێمەی کورد، دەبێتە هۆی زیاتر تێکدان و وێرانکردنی زمانی کوردی و سڕکردن و گەڕانەوەی بۆدواوە.ئەگەر کەسێکی کەمخوێندەوار پارچە نووسینێک لە فەیسبووک بڵاوبکاتەوە، بە ئەندازەی وشەکان هەڵەی تێدابی، کەس گلەیی لەو کەس ناکا، چونکە لە ڕێگەی نووسینەکەی خوێنەر ئاستی وشیاری و ڕۆشنبیری ئەوی بۆ وەدیار دەکەوی، بەتایبەتیش ئەگەر ئەو هەقیقەتە بزانین: کەس لە هاوڵاتی کەمخوێندەوار و ئاسایی, چاوڕێی نووسینی جوان و داهێنان ناکا.جیاکردنەوەی دەستەواژەی نووسەری باش و نووسەری خراپ، ڕۆژنامەنووسی باش و رۆژنامەنووسی خراپ، کە لەزمانی کوردی دەمێکە جێی خۆی گرتووە، لە زمانەکانی ئەوروپی بەکار نایێ و بەرچاو ناکەوێ، فڵانە نووسەر یان رۆژنامەنووس باشە، چونکە هەموویان باش دەنووسن، هەموویان باش بەرنامەکانی تەلەفزیۆن و رادیۆ بەڕێوەدەبەن، هەموویان زمانی دایک باش فێرکراین و کێشە و گرفتی