فەرحان جەوهەر
رێوڕەسمی پرۆتۆکۆڵی سەربازی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ناشتنی مام جەلال، ھەموو نەیارەکانی گەلی کوردستانی تاساند و بێھیوای کردن، لەوەی گومان یان گرەو لەسەر ویستی کورد بکەن، بە رەتکردنەوەی دوڵەت، لانی کەم لە سلێمانی، پێچانی جەنازەی مام بە ئاڵای کوردستان لە کاتێکدا مام سەرۆکی عێراق بووە، لەم کاتەدا کە گەلی کوردستان تازە راپرسی سەربەخۆیی ئەنجامداوە مانا و مەغزای گرنگی ھەیە.
بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی عێراقی ھیوایان لەسەر ناکۆکی ھەولێرو سلێمانی ھەڵچنیبوو لە بارەی راپرسی و ئەنجامەکانی و دواجاریش دەوڵەت پێیانوابوو لانی کەم مام جەلال و خانەوادەکەی لەگەڵ ئەم بژاردەیەدا نین و دەوڵەت رەتدەکەنەوە، بەڵام ئەوەی لە مەڕاسیمی ناشتنی مام جەلالیان بینی زۆر جیاواز بوو لە خەونەکانی ئەوان، ئەم مەڕاسیمە نیشانی ھەموو ئەوانەی دا کە پێیانوابوو پۆستی سەرۆکی عێراق کار لە ویستی سەربەخۆیی خەڵکی کوردستان دەکات. ئەوەی زیاتر دووچاری شۆکی کردوونە شێوازی سەرکەووتوی بەڕێوەچوونی ئەو رێوڕەسمە پڕۆتۆکۆڵییە سەربازیە بوو، کە بۆ مام جەلال ئەنجامدرا بە ئاماددە بوونی کۆمەڵێک لە گەورە دیپلۆماتەکانی وڵاتانی جیھان، چونکە زۆرێک لە شۆڤینییەکان باسیان کردووە و کە ئەمە تەنھا کاری دەوڵەتێکی