شەریف فەلاح
پێشەکی:
سیستەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە هەڵگری ئیدئۆلۆژیای مەزهەبی و لەسەر بنەمای وەلایەتی فەقیهـ دامەزراوە، یەک لەو ڕێژیمە مەزهەبی و دژە ئازادییانەیە کە لە پێناو مانەوەی خۆیدا و درێژەدان بە تەمەنی، دەست بۆ هەموو ڕێکار، میتۆد و کردەوەیەکی نائاسایی و ناڕەوا دەبات. ئەم حکوومەتە لێوانلێو سەربازی و مەزهەبییە، بۆ گەیشتن بە خەون و ستراتیژییە خەیاڵاوییەکانی تەنانەت پاشەکەشە لە هەموو ئەو دروشم و بانگەشە ئیدۆلۆژیانەش دەکات کە نزیکەی چوار دەیەیە، هەوڵیان بۆ دەدات.
ڕێژیمی ئێران، ئەو سیستمەیە کە لەگەڵ بەتاڵان بردنی دەسکەوتی شۆڕشی گەلانی ئێران و گرتنەدەستی دەسەڵات، هەموو جومگە سیاسی، ئابووری، فەرهەنگییەکانی وڵاتی لە بن هەڵتەکاند و سەرجەم نەتەوە و گەلانی ئێرانی لە پەراوێزی خستووە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە شۆڕشێکی نەتەوەیی و ئازادیخوازیی دەیان ساڵەی تووشی شەڕی وێرانکاری کرد و بە داگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانی (فتوای جیهادی خومەینی) بە دژی نەتەوەی کورد، سیمای ڕاستەقینەی خۆی دەرخست و هەر لەوێیەوە هەنگاوەکانی خۆی بە دژی هەر دەنگێکی ئازادیخوازی هەڵگرت.
ئەم سیستەمە کە هەر بە شەڕ و وێرانکاری، داگیر کردن و پەلهاویشتن بۆ دەوروبەر دەستی پێکردبوو، لە ناوخۆی دەستی بە کپی کردنی دەنگی ئازادیخوازان و بیر و دەنگە جیاواز و ناڕازییەکان کرد، دەرگای زانکۆ و ناوەندە زانستییەکانی گاڵە دا. بەمانەشەوە نەوەستا و پەلاماری وڵاتی عێراقی دا و شەڕێکی ماڵوێرانکەری هەشت