خالد سلێمان
پێش ماوه‌یه‌ك، نوسه‌رێك به زمانێكی ته‌نزئامێزه‌وه ڕه‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه گرتبو كه باسی كۆڵۆنیالیزم ده‌كه‌ن، چونكه به‌رای ئه‌و قۆناغی كۆڵۆنیالیزم كۆتایی پێهاتوه‌و شتێك له ئارادا نه‌ماوه به‌و ناوه‌وه. ڕوداوه‌كانی بانه، كه له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌مو ڕێگه‌كان ناچنه‌وه سه‌ری، كه دڵڕه‌قییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری كۆڵۆنیالیزم ده‌هێنێته‌وه ناو دیمه‌نی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان و قسه‌ی ئه‌و نوسه‌ره‌ی بیر خستمه‌وه. به‌ڕاست كۆڵۆنیالیزم نه‌ماوه؟ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه په‌یوه‌ندی نیه به قۆناغی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی كۆڵۆنیالیزم له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی پێش‌و له لهباكورو ڕۆژئاوای ئه‌فریقیا، به‌ڵكو به په‌یوه‌سته به واقیعێكی كوردستانییه‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆڵۆنییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه وه‌ك ئیسماعیل بێشكچی ئه‌ڵێت، كۆڵۆنییه‌كی دوای كۆڵۆنیالیزم خۆیه‌تی، یانی كۆڵۆنی پاشماوه‌ی كۆڵۆنیالیزم.
ئێمه، پێویستمان به‌وه نیه له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان یان لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كان یان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وێنه‌ی دڵڕه‌قیی كۆڵۆنیكهری ئێرانیی ببینین، كه چۆن كۆڵۆنیكراو تیایدا له ماف داماڵراوه‌و، كۆڵۆنیكهرێكی خڵته كه له‌وانه‌یه كوڕی پیاوێكی هه‌ژار بێت و له دوریی هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه هێنرابێته سه‌ر سنور بۆ لێدان و ڕسواكردن و كوشتنی بارهه‌ڵگرێكی كورد، مامه‌ڵه ده‌كات و هیچ بۆشاییه‌ك له ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا ناهێلێته‌وه‌و هه‌موی بهدڵڕهقیی پڕ ده‌كاته‌وه‌و