فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

فەرحان جەوهەر

رێوڕەسمی پرۆتۆکۆڵی سەربازی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ناشتنی مام جەلال، ھەموو نەیارەکانی گەلی کوردستانی تاساند و بێھیوای کردن، لەوەی گومان یان گرەو لەسەر ویستی کورد بکەن، بە رەتکردنەوەی دوڵەت، لانی کەم لە سلێمانی، پێچانی جەنازەی مام بە ئاڵای کوردستان لە کاتێکدا مام سەرۆکی عێراق بووە، لەم کاتەدا کە گەلی کوردستان تازە راپرسی سەربەخۆیی ئەنجامداوە مانا و مەغزای گرنگی ھەیە.

بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی عێراقی ھیوایان لەسەر ناکۆکی ھەولێرو سلێمانی ھەڵچنیبوو لە بارەی راپرسی و ئەنجامەکانی و دواجاریش دەوڵەت پێیانوابوو لانی کەم مام جەلال و خانەوادەکەی لەگەڵ ئەم بژاردەیەدا نین و دەوڵەت رەتدەکەنەوە، بەڵام ئەوەی لە مەڕاسیمی ناشتنی مام جەلالیان بینی زۆر جیاواز بوو لە خەونەکانی ئەوان، ئەم مەڕاسیمە نیشانی ھەموو ئەوانەی دا کە پێیانوابوو پۆستی سەرۆکی عێراق کار لە ویستی سەربەخۆیی خەڵکی کوردستان دەکات. ئەوەی زیاتر دووچاری شۆکی کردوونە شێوازی سەرکەووتوی بەڕێوەچوونی ئەو رێوڕەسمە پڕۆتۆکۆڵییە سەربازیە بوو، کە بۆ مام جەلال ئەنجامدرا بە ئاماددە بوونی کۆمەڵێک لە گەورە دیپلۆماتەکانی وڵاتانی جیھان، چونکە زۆرێک لە شۆڤینییەکان باسیان کردووە و کە ئەمە تەنھا کاری دەوڵەتێکی پێش کەوتووە نەک ھەرێمێکی وەک ئێمە، دوایی بینینی ئەم شێوازە زۆر لە کەناڵەکانی عێراقی بە بیانووی نەبوونی ئاڵای عیراق لە مەڕاسیمەکەدا گوازتنەوەی راستەوخۆی مەڕاسیمەکەیان راگرتووە.

ھەرچەندە شۆڤینیەکان ئەم ھەلەشیان قۆزتەوە بۆ ھێرش کردنە سەر سەرۆک بارزانی و بە پلانی ئەویان زانی بۆئەوەی بتوانن کەمێک دەروونی ھەڵچووی خۆیان پێ فێنک بکەنەوە بەڵام بێ ھوودە بوو،چونکە ساتەکانی ئەو مەڕاسیمە وێڕای خەمباری بۆ سەرکردەیەکی مێژوویی وەک جەنابی مام جەلال،بەڵام لە جاڕی بەدەوڵەت بوونی کوردستان دەچوو.

ئاماددەبوونی زەریف و دانانی تاجەگوڵینە لەسەر جەنازەی مام جەلال بەپێچراوی ئاڵای کوردستان لەم ئان و ساتەدا ھەم شایانی سوپاس و ھەم جێگای ھەڵوەستەیە چونکە ئێران لە نەیارە سەر سەختەکانی ڕاپرسی و دەوڵەتی کوردستانە،بەڵام ئەم کارەی وەزیری دەرەوی ئێران پێمان دەڵێت کە ئێران رەنگە لە دواڕۆژێکی نزیکدا مامەڵەیەکی پڕاگماتیانە لەگەڵ مەسەلەی بە دەوڵەت بوونی کوردستاندا بکات، ھەرچەند زەریف خۆیشی کەسێکی رۆشنبیرو بەتوانایەو پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی جائیزەی نۆبڵ.

ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە گەلی کوردستان بە ھەموو پێکھاتەو لایەنە سیاسیەکانییەوە یەکگرتووبن، لانی کەم لە مەسەلەی بەدەوڵەت بوونی کوردستان، چونکە بە یەکگرتوویمان لە بەدیھێنانی ئەوخەونەمان نزیک دەبینەوە و دوژمنانیش ناتوانن بیر لە بژاردەی خراب بکەنەوە، دواجار ھەر مل ئەدەن بۆ داخوازیە رەوایەکانمان، لە کۆتاییدا سڵاو لە رۆحی بێ گەردی جەنابی مام جەلال و تەواوی شەھیدانی گەلی کوردستان.

8/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان