فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

 

گەلی خۆراگری کوردستان

هێز و لایەنە سیاسی و مەدەنیە کانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان

بزووتنەوەی کۆماریخوازان وێرای دووپات کردنەوەی پشتگیری و پشتیوانی تەواوی خۆی لە ئەنجامی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کورۆستان، هیواخوازە هەموو گەلی کورد و لایەنە سیاسیەکان هەرچی زووتر بە سازانی نیشتمانی و هاوپەیوەندی نەتەوەیی زیاترەوە پێداگری بکەن بۆ گەیاندنی ئاکامی سەرکەوتووانەی رێفراندۆم بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و پێویستە کۆمەڵگای جیهانیش خۆیان لە ئاست خواستی بەرحەق و رەوای گەلی کورد بەبەرپرسیار و پشتیوان بزانن و رێز لە ئیرادەی نەتەوەیی کورد بگرن بۆ دامەزراندنی کیانی ئیداری و سیاسی سەربەخۆ کوردستانی.

هاونیشتمانانی خۆشەویست:
بەخۆشییەوە گەلی کورد لە باشووری
وڵات دوای سەدان ساڵ لە تێکۆشان و بەرخۆدان بە دژی داگیرکاری و ئینکار و سەرکوتی نەتەوەیی بە دانی هەزینەیەکی لەرادە بەدەر لە فیداکاری ،قوربانی، کیمیاباران کردن، پاکتاوکردنی شوناس، تەعریبی خاک و نیشتمانی خۆی لە لایەن دەسەڵاتی ناوەندی عێراق و شۆڤێنیزمی عەرەبەوە، توانی کۆتایی بە ستەمی نەتەوەیی و ژیر دەستەیی بهێنێت و ئەمڕۆ بگات بە قۆناغێکی نوێ لە ژیانی سیاسی دا و سەرکەوتنی ئیرادەی نەتەوەیی و بەهێز کردنی پێگە و متمانە  لە ئاستی ناونەتەوەیی دا.

هەموو دەزانین کە دوای رووخانی دەسەڵاتی بەعسی شۆڤێنی لە ساڵی ۲۰۰۳ لە لایەن هاوپەیمانانەوە و لە درێژەی هەوڵ و تەقاڵای هێز سیاسیەکان و سەرکردایەتی سیاسی کورد بۆ دەستەبەرکردنی مافە سیاسی و نەتەوەییەکان و هەروەها چەسپاندنیان لە دەستووری نوێ عێراق ، پاشان دابەش کردنی دەسەڵات بە سەر پێکهاتە جۆراوجۆرە نەتەوەیی و مەزهەبی و سیاسیەکانی عێراق دا بۆ جێگیرکردنی سیستەمی فیدرالی و هاوبەشی لە ئیدارەی وڵات دا دوای ۱۴ ساڵ ئەو پرۆسەیە شکستی هێنا و وەک دەبینین هەمان پیلانگێری و سیناریۆی تاڵ و بیرۆکەی دژە گەلیانەی پێشوو لە دەسەڵاتی نوێی عێراق دا بە فۆرمێکی تر دژ بەگەلی کورد لە باشووری کوردستان خۆیی وێنا کرد.

بۆیە دوای لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی حەکیمانە لە دۆخەکە لە لایەن دەسەڵاتی کوردەوە و بینینی ئاشکرای پێشێلکردنی دەستوور لە لایەن حکومەتی ناوەندی عێراق و گەمارۆ خستنە سەر هەرێمی باشووری کوردستان و بڕینی قوتی خەڵک و هەڕەشە لە کوردان، هاوکات لە گەڵ هەموو خۆراگری و ئازایەتی و قارەمانی پێشمەرگە و تێکشکاندنی سوپای تاریکی داعش و گرتنەوە و ئازادکردنی ناوچە کوردستانیەکان، بۆیە هێز سیاسیەکان و سەرکردایەتی کورد ژیرانە ئەو قەناعەتە لە لا دروست بوو کە باشترین رێگا گەڕانەوەیە بو سەر رای گەڵ و دیاری کردنی چارەنووسی یەکجارەکی لە پرۆسەیەکی دێموکڕاتیک دا و هەر دوای ئەوە رۆژی ۲۵ی مانگی سپتەمبەری ۲۰۱۷ی زایینی بۆ ئەنجامدانی دەست نیشان کرا.
لە رۆژی ۲۵ی ۹ی ۲۰۱۷دا گەلی کورد دوای گوشار و نارازی بوونێکی زۆری وڵاتانی جیهانی و زەخت و هەڕەشەی داگیرکەرانی سەر کوردستان، بە ملوێن رژانە سەر سەندوقەکانی دەنگ دان و
بڕیاڕی یەکلاکەرەوە یان لە سەر دۆزی رەوای خۆیان دەرکرد و بە دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی، وەک لە یاسا و جارنامە جیهانیەکان هاتووە ئەو مافەش بۆ هەر گەل و نەتەوەیەک بە مافێکی سیاسی و یاسایی و سروشتی رەوا دادەنرێ و هیچ کەس و لایەن و دەوڵەتێک مافی ئەوەی نیە دژی ویست و خواستە رەواکانی گەلێکی تر بێت.

کورۆستانیانی خۆراگر:
سەرکەوتنی رێفراندۆم لە باشوور و سەڵماندنی ئیرادەی کورد بوو، بۆ جیهان دەرخست گەلێک خۆی بریار لە سەر مافی خۆی دەدات نەک بەرژەوەندی زلهێزان و دیکتاتۆرانی ناوچەیی، لە کۆتایی دا بینیمان کە گشت پرسی بە شێوەیەکی زۆر ئارام و پارێزراو و لە ژێر چاوەدێری ورد و توندی چاودێرانی ناونەتەوەییی دا بەرێوە چوو و بەرێژەیەکی زۆر دەنگی بەڵێی بۆ سەربەخۆیی مسۆگەر کرد و لاپەڕەیەکی ژێرین و پشنگداری بە کارنامەی پڕ لە سەروەری گەلی کورد.

پرسی رۆژهەڵاتی کوردستان :
بزووتنەوەی کوماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان رابوونی ماخوازانە و مەدەنیانە و خرۆشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رۆژی بەرێوەچوونی رێفراندۆم بۆ سەربه خۆیی باشووری کوردستان لە درێژەی رەورەوی شۆڕشی ئەو بەشە بۆ گەیشتن بە مافە میللی–دێموکراتیکەکان لە ماوەی سەد ساڵی رابردوو دەزانی و هەروەها لە لایەکی تریشەوە ئەرک و بەرپرسیارەتی مێژوویی و نەتەوەیی و نیشتمانی و خەمخۆری کورۆی رۆژهەڵات بۆ بەشەکانی تری کوردستانە کە سەرچاوەکەی سەرەکی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی کۆمار و پێشتر و دوای ئەوەش، بزووتنەوە بەرێوەچوونی جێژتی رێفراندۆم و پشتیوانی چڕ و پری گەلی کوردی خۆراگر لە ژێر ستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران و رژانە سەر شەقامەکان و هاوهەڵوێستی و هاودەنگی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرز و بەرێز وە دەنرخێنێت .
بە لێک دانەوەی بزووتنەوەی ک

ۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی خرۆشان وهەڵستانی شەقامی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بەرپرچدانەوەی دەیان پیلانگێری ئێران بۆ سەر رۆژهەڵات و باشووری کوردستان بوو کە بە شەپۆلی هەزاران کەسی رۆژهەڵاتی کوردستان پووچەڵ کرانەوە، لەو لاشەوە دەسەڵاتی ناوەندی و نوخبەی ناوندی گەرا ئەو زێهنیەتەیان لە لا دروست دەبێ کە دژایەتی مافەکانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە زیانی یەکپارچەیی خاک و دەسەڵاتی ئێران تەواو بووە و کورد لە ئێران لە سووکترین دەرفەت کەڵک وەردەگرێ تا ڕای خۆی و بێزاری خۆی لە بەرامبەر سەد ساڵ سەرکوتی سیستماتیکی نەتەوەیی و کۆمەڵکوژی و سێدارە و بێ مافی و ژێردەستەبوون دەرببڕێت، بزووتنەوە داواکارە کورد و بەتایبەت لایەن و و هێزە سیاسیەکان لەرۆژهەڵات گەورەتر و بە بەرنامەتر بێتە مەیدان و خاوەندارێتی لە پرسە چارەنووسسازەکانی خۆی بکەن و پێداگرە کە کوردی ئەو بەشەش هەڵوێستی جیدیتری نەتەوەیی روو بە ناوەندچێتی و حکومەت تاک رەوی و سەرەرۆ بگرێت واتە هەموو کارتە گوشار کانی بۆ شوێن کەوتن و دابین کردنی مافە بەرحەق و رەواکانی خۆی بەکار بهێنێت.
بزووتنەوی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان وێرای دووبارە پیرۆزبایی کردن لە هەموو خەڵکی کورد بە گشتی و باشوور بە تایبەتی بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنە مەزنەوە، سوورە لە سەر ئاشتی نەتەوەیی و سازانی نیشتمانی لە هەمبەر هەموو پرس و بابەتێکی پەیوەندی دار بە کورد لە گەڵ دەوڵەتانی حاکم بە سەر کوردستان دا بۆ ئەوەی کە کەشتی کورد بە شێوەیەکی دوور شەر و لە رێگای ئاشتەوایی و دیاڵۆگ بگات بە کەناراوی هێمنی.
سەرکەوێ ئیرادەی گەلی کورد
شۆرای هەماهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان

٢٧ی سێپتەمبەری ٢٠١٧
٥ی رەزبەری ٢٧١٧ی کوردی /١٣٩٦ی هەتاوی

 

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان