فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بێریڤان مه‌حموود

چه‌مكی ده‌سه‌ڵات له‌ چه‌ندان روانگه‌وه‌ پێناسه‌ ده‌كرێ. بۆ نموونه‌ هه‌ندێك بۆچوون وا ده‌یخه‌نه‌ ڕوو كه‌ ده‌سه‌ڵات لایه‌نی (ئه‌لف)ه‌ به‌سه‌ر لایه‌نی (ب)دا. یان هه‌ندێك نووسه‌ر و فه‌یله‌سووف له‌ نموونه‌ی ماكس ڤێبێر باوه‌ڕیان وایه‌, ده‌سه‌ڵات بریتییه‌ له‌ چانسی چه‌ند تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ و ده‌ركه‌وتنیان و پاشان ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ رووه‌ سیاسییه‌كه‌وه‌. بۆچوونێكی تر هه‌یه‌ ده‌ڵێ، ده‌سه‌ڵات بریتییه‌ له‌ دامه‌زراوه‌یی بوون به‌و مانایه‌ی ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی توانا و ده‌سه‌ڵاته‌ و له‌ رێی یاساكانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌پێنێت, ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌رده‌می دواتردا و به‌ دیاركراوی لای تۆماس هۆبز فه‌یله‌سووفی به‌ریتانی, ده‌سه‌ڵات به‌ پێوه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵگه‌ و ده‌وڵه‌ت خۆی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت له‌سه‌ر بنامه‌ی چه‌ند رێككه‌وتنیكی كۆمه‌ڵایه‌تی.

هۆبز كه‌ بیری فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌ت دێنێته‌ كایه‌وه‌ و بڕوای وایه‌ بوونی ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت كۆتای به‌و دۆزه‌ بێنێت كه‌ مرۆڤ له‌ دۆخی سروشتیدایه‌ و به‌هۆی دۆخی سروشتییه‌وه‌ مرۆڤ له‌ چوارچێوه‌ی ژیانێكی ئاژه‌ڵیدایه‌.

لای هۆبز با ده‌وڵه‌ت سته‌مكار یان چه‌وسێنه‌ر بێ گرنگییه‌كی نییه‌, به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ده‌وڵه‌تێك هه‌بێ و كۆتا به‌ قۆناغی ژیانی سروشتی مرۆڤ بێت. ئه‌م فه‌یله‌سووفه‌ به‌ ژیانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌حشیگه‌رێتییه‌ی ئه‌و سه‌رده‌می ئه‌وروپا و ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و كوشتاره‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ وای لێ كردبوو, بوونی ده‌وڵه‌ت به‌ گرنگ بزانێت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كه‌ سته‌مكاریش بێ.

دواتر و به‌هاتنی جۆن لۆك كه‌ ئه‌میش فه‌یله‌سووفی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیه‌تی, ناكۆكی قووڵی فكری له‌گه‌ڵ هۆبزدا بۆ دروست ده‌بێ له‌سه‌ر چه‌مكی ده‌وڵه‌ت و چۆنیه‌تیی پێكهاته‌كه‌ی. جۆن لۆك بڕوای وایه‌ ته‌نیا ده‌وڵه‌تبوون پێویست نییه‌, به‌ڵكو ده‌وڵه‌تێك پێویسته‌ كه‌ ئازادی و مافی هاووڵاتییانی خۆی دابین بكات, له‌ كاتێكدا ئازادیبوون و مافی هاووڵاتیبوون مافێكی سروشتی تاك خۆیه‌تی نه‌ك ده‌وڵه‌ت پێی ببه‌خشێت, بۆیه‌ ده‌بێت ده‌وڵه‌ت رێز له‌ بنه‌ماكانی مافی هاووڵاتیبوون بگرێ.

ئێسته‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ دیكتاتۆرانه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵات و به‌شێك له‌ ئه‌فه‌ریقا و دنیای سێیه‌م به‌ گشتی هه‌ن, ده‌وڵه‌ته‌ هۆبزییه‌كه‌ن, به‌و مانایه‌ی له‌ دۆخی سروشتییه‌وه‌ گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تبوون, ئه‌گه‌ر نا به‌ مانا جۆن لۆكییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تێك نین ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤی تێدا پارێزراو بێ. جیاوازییه‌كه‌ چییه‌، له‌ بیره‌ هۆبزییه‌كه‌دا ده‌وڵه‌ت وه‌ك چوارچێوه‌ی یاسایی و سنوور هه‌یه‌ و سیسته‌م و ده‌ستووره‌كه‌ی له‌ هه‌ر كاتێكدا ده‌كرێ بۆ باشترین شێوه‌ی حوكمڕانی بێنه‌ گۆڕین. ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ لووتكه‌ی ژیان و دیموكراسیدان، خۆ شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر نین، بگره‌ به‌رهه‌می ئه‌قڵی مرۆڤ و كولتوورسازی و گرنگیدان به‌ په‌روه‌رده‌ن. به‌ڵام خۆ ده‌وڵه‌ت هه‌ر له‌ دروستبوونییه‌وه‌ ئه‌وه‌ بێ كه‌ جۆن لۆك داوای ده‌كات، هه‌زار جار باشتر و خۆشگوزه‌رانتر.

بۆیه‌ ده‌پرسین ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه‌ چاوه‌ڕوانین له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت، ده‌وڵه‌ته‌ هۆبزییه‌كه‌ ده‌بێ یان ده‌وڵه‌تی جۆن لۆكی؟ ئێمه‌ی مرۆڤی كورد نابێ هیچ گومان و دوودڵییه‌كمان هه‌بێت له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تمان ده‌وێ یان نا، ئه‌مه‌ مافی ئاسایی و سه‌ره‌تایی، به‌ڵام ده‌بێ رژد بین و بیر بكه‌ینه‌وه‌ ده‌وڵه‌تێكی چۆن دروست ده‌كه‌ین كه‌ شیاوی خه‌ڵكی كوردستان بێت، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی هه‌مووی به‌شدار بووه‌ له‌ دروستكردنی ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ و قوربانی بۆ داوه‌ تا بگات به‌ سه‌ربه‌خۆیی، گرنگترین ئه‌وه‌یه‌ سه‌ربه‌خۆیییه‌كه‌ ژیان و به‌ڕێوه‌بردنێكی چۆنمان بۆ دروست بكات، چۆن پێداگر بین له‌سه‌ر مۆدێرنترین ده‌ستوور.

ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كه‌ین, تكایه‌ با ده‌وڵه‌تی ماف و ئازادی بێت, نه‌ك ده‌وڵه‌تی چه‌ك و بێ یاسا و بێ سیسته‌م، كورد ده‌بێت ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ نموونه‌یی بێت، وه‌ڵام سه‌تان ساڵ و ملیۆنان هاووڵاتی ئاواته‌خوازی سه‌رفرازی بداته‌وه‌. هاووڵاتی سه‌نته‌ری گرنگیدان و ژیان پێشینه‌ی بیركردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی بێت.


20/9/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان